زانایانی رووسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی مێشك، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشیی "ئه‌لزه‌هایمه‌ر" كڵاوێكی زیره‌كیان دروست كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 31ی كانوونی دووه‌م، به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی "
سۆمه‌ریه‌نیوز" زانایانی زانكۆی ساراتۆڤی نیشتمانی بۆ توێژینه‌وه، توانیان كڵاوێك دروست بكه‌ن كه نه‌خۆشییه‌كانی مێشك چاره‌سه‌ر بكات، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشیی زه‌هایمه‌ر.
ئەم ئامێرە هه‌ڵده‌ستێت به لابردنی ئه‌و ماده ژه‌هراوییانه‌ی كه له مێشكی نه‌خۆش كۆ بووه‌ته‌وە
ئه‌م ئامێره داهێنراوه پێكدێت له كڵاوێك كه به گڵۆپی LED چاره‌سه‌ری رووناكی به‌ستراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی زیره‌كی خه‌وتن كه له‌سه‌ر مه‌چه‌ك داده‌نرێ بۆ چاودێریكردنی خه‌وی كه‌سه‌كه، واته ئه‌م ئامێره یارمه‌تیده‌ریشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خه‌و له كه‌سانی ته‌ندروست، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست كێشه‌ی كه‌مخه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن.
هەروەها ئه‌م ئامێره له‌كاتی خه‌وتنی كه‌سی تووشبووی به زه‌هایمه‌ر، هه‌ڵده‌ستێت به لابردنی ئه‌و ماده ژه‌هراوییانه‌ی كه له مێشكی نه‌خۆشه‌كه كۆ بووه‌ته‌وه.
ئۆكسانا سیمیاچكینا گلوشكۆڤسكیا سه‌رۆكی به‌شی فیسیۆلۆجی مرۆڤ و ئاژه‌ڵان له زانكۆكه ده‌ڵێت، بۆ دروستكردنی ئه‌م ئامێره، پشتمان به توێژینه‌وه تاقیكارییه‌كان به‌ستووه له زانكۆكه‌دا ئه‌نجاممان داوه، بۆمان ده‌ركه‌وت كه سیستمی به‌خشینی شله‌كانی ناو شانه‌كانی مێشك له كاتی خه‌وێكی قووڵدا چالاك ده‌بێت، ئه‌میش دروستبوونی شله‌ی ناو مێشك زیاتر ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه پێكهاته ژه‌هراوییه‌كان و وه‌رگره‌كان، له ڕێی بۆڕییه لیمفاوییه‌كانه‌وه ده‌رده‌درێن، به‌تایبه‌تی "بێتا-ئه‌میلۆید"، له كاتی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و ڕێژه زۆره ده‌ردراوه، ده‌بێته هۆی تێكچوونی خانه‌كانی مێشك، ئه‌میش ده‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشیی زه‌هایمه‌ر.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان، ده‌ركه‌وتووه ئامێره‌كه لابردنی ماده زیانبه‌خشه‌كانی ناو مێشك به ڕێژه‌ی %60 كاره‌كه خێراتر ده‌كات، هه‌روه‌ها به نیازن ئه‌م ئامێره له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی بكرێته‌وه و ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌وا له‌مساڵدا ده‌خرێته بازاڕه‌وه بۆ به‌كارهێنه‌ران كه بتوانن له ماڵه‌وه به‌كاری بێنن.