كچێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی لووت و دوای چه‌ند سه‌عاتێك له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، به‌هۆی ڕۆیشتنی خوێن بۆ سییه‌كانی و گیرانی بۆڕی هه‌ناسه‌ی، گیانی له ده‌ست دا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی "
سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی، كارین جۆلیس كاردیناس ئۆریبی، دوای چه‌ند سه‌عاتێك ده‌رچوونی له نه‌خۆشخانه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵ، بێهۆش ده‌بێت .
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی "زه سه‌ن"ی به‌ریتانی، براكه‌ی گوتوویه‌تی ته‌ندروستیی خوشكه‌كه‌ی باش بووه و تووشی هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیی خراپ نه‌بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بێهۆش بووه، گه‌یاندوویانه‌ته نه‌خۆشخانه و له‌وێ بۆ چه‌ند جارێك جه‌ڵته‌ی دڵ لێی داوه .
نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی لووت، شه‌شه‌م به‌ناوبانگترین نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكارییه
براكه‌ی ئۆریبی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له پشكنینه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه خوێنێكی زۆر له بۆڕیی هه‌ناسه و سییه‌كان و سوڕینچكی هه‌بووه، بۆیه نه‌یتوانیوه هه‌ناسه بدات. پزیشكانی نه‌خۆشخانه هه‌موو هه‌وڵێكیان دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆش بێته‌وه، به‌ڵام گیانی له ده‌ست دا .
خێزانی كچه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه داوه، سكاڵا له‌لای داواكاری گشتی تۆمار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له حاڵه‌تێكی ئاوادا هیچ لایه‌نێك ده‌بێته به‌رپرسیار له كه‌مته‌رخه‌میی پزیشك یان نا.
به‌گوێره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری ئه‌مه‌ریكی، نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی لووت یه‌كێكه له باوترین ڕێیه‌كانی جوانكاری .
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی به‌ریتانیش ده‌ڵێت، نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی لووت، شه‌شه‌م به‌ناوبانگترین نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكارییه كه زیاتر له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی ده‌زگای خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستیی به‌ریتانی، نه‌شته‌رگه‌ری لووت له‌وانه‌یه ببێته هۆی هه‌ناسه‌تەنگی، زیانگه‌یشتن به ئێسكه‌كانی ده‌موچاو و گۆڕانی هه‌ستی بۆنكردن.