كافایین یه‌كێكه له‌و مادانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری له قاوه بوونی هه‌یه و به ملیاران مرۆڤیش ڕۆژانه قاوه ده‌خۆنه‌وه و ئاڵووده‌ی خواردنه‌وه‌ی قاوه بوون، توێژینه‌وه‌كانیش سه‌لماندوویانه كه كافیین كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیسته‌می ده‌ماری مرۆڤ دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ری زۆره ببێته هۆی زوو پیربوون و گرژی و فشاری ده‌روونی ماوه درێژ و به‌رده‌وام، به‌ڵام توێژینه‌وه نوێكان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، كه ئه‌مانه ته‌نیا كاریگه‌رییه‌كانی نین، بگره زۆر خواردنه‌وه‌ی كافیین ده‌بێته هۆی بچووكبوونه‌وه مێشكی مرۆڤ و كه‌مبوونه‌وه‌ی تواناكانی مێشكمان.
ی‌و شی وان لین
پسپۆر و توێژه‌ر له زانكۆی بازلی سویسرا له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی ده‌ستیان به توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد و نوێ كرد، بۆ كاریگه‌ری خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی كافایین له‌سه‌ر توانای مێشكی مرۆڤ له ئه‌نجامی ڕێگرتن له مرۆڤ بۆ خه‌وتن و مانه‌وه‌ی به هۆشیاری، له ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه به پێوانه‌كردن و وێنه‌گرتنی زانستیانه‌ی كۆئه‌ندامی ده‌مار له كاتی خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی قاوه كه پڕه له كافایین تۆماركراوه، ئه‌وه ڕوونبووه‌ته‌وه، كه كافایین كاریگه‌ری زۆر گه‌وره له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ داده‌نێت و ده‌بێته هۆی دروستكردنی گۆڕانكاری له ژێرخان و بنیادی مێشكی مرۆڤ و قه‌باره‌ی مێشكمان بچووكتر ده‌كاته‌وه و تواناكانی مێشكیش كه‌متر ده‌كاته‌وه.
بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه توێژه‌ران 20 گه‌نجی خۆبه‌خشیان خسته ژێر تاقیكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ ئه‌و 20 گه‌نجه ده‌بوو سێ ده‌نك حه‌ب به‌شێوه‌ی ڕۆژانه بخۆن كه حه‌به‌كه بریتی بوو له حه‌بی كافایین و ته‌نیا و ته‌نیا له‌و ماده‌یه پێكهاتبوون، به‌ڵام ئه‌و 20 گه‌نجه به‌سه‌ر دوو گرووپ دابه‌شكرابوون و هه‌ردوو گرووپه‌كه‌یش ئه‌و جۆره حه‌به‌یان به‌كارهێناوه، به‌ڵام یه‌كێك له گرووپه‌كان ئه‌و حه‌به‌ی كه پێیاندراوه وه‌همی بووه، واته پڕ له كافایین نه‌بووه، بگره حه‌بێكی ئاسایی و بێ زیان بووه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ په‌رچه‌كردارێك له‌لایه‌ن گرووپه‌كان دژ به‌یه‌كتر دروست نه‌بێ و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌روونیشی لێ نه‌كه‌وێته‌وه، هه‌ر 20 گه‌نجه‌كه به‌رده‌وام ڕۆژانه سێ ده‌نك حه‌بیان خواردووه. كه هه‌ریه‌كه‌یان بڕه‌كه‌ی 150 میلیگرام كافایین بووه.
دوای 10 ڕۆژ توێژه‌ران پێوانه‌ی مێشكی هه‌ر 20 گه‌نجه‌كه‌یان به پشكنینی تیشكی موگناتیسی "ڕه‌نین"یان كرد، هاوكات پێوانه‌ی وزه‌ی كاره‌بایی نێو ده‌ماغیان له پێوه‌ندی به سیسته‌می خه‌وتنه‌وه ئه‌نجام دا، له ده‌رئه‌نجامدا گه‌یشتنه ئه‌و ڕاستییه‌ی كه كه گۆڕانكاری گه‌وره له ماوه‌ی خه‌وتن و پشوودانی هه‌ردوو گرووپه‌كه هه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی تێكه‌ڵی یه‌كتر كرابوون و كه‌سیان نه‌یزانیووه كه ئه‌و جۆره حه‌به‌ی ده‌یخۆن، بۆ به‌شێكیان پڕه له كافایین و به‌شه‌كه‌ی تریش هیچ كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌یه‌كی نییه.
ئه‌و جیاوازییه‌ی كه له دوای 10 ڕۆژ له مێشكی ئه‌وانه به‌دییان كرد كه ڕۆژانه حه‌بی كافاینیان خواردووه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه حه‌بی ئاسایی و بێ زیان، به ته‌واوی ڕوون و دیار بووه، زانایان بۆیان ڕوونبووه‌وه، كه ئه‌وانه‌ی كافاینیان خواردووه بنیادی مێشكیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕووی له بچووكبوونه‌وه كردووه.
ئه‌وانه‌ی حه‌بی كافاینیان خواردووه، تووشی سه‌رئێشه‌ی نیوه‌ی سه‌ربوون
جیا له‌وه‌یش ئه‌وانه‌ی حه‌بی كافاینیان خواردووه، تووشی سه‌رئێشه‌ی نیوه‌ی سه‌ربوون، كه ئه‌م جۆره‌ی سه‌رئێشه‌یش پێوه‌ندی به كه‌مخه‌وی هه‌یه و به‌هۆی ئاڵووده‌بوون به كافایینه‌وه دروست ده‌بێت. هاوكات جیا له بچووكبوونه‌وه‌ی مێشك و كاریگه‌ری نه‌رێنیدانان له‌سه‌ر تواناكانی مێشك، كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای بینین و چاوه‌كانیشمانه‌وه ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كافایین ڕێ نادات كه بخه‌وین، بۆیه وا ده‌كات به‌رده‌وام سووڕی خوێن له مێشك چالاك بێ و نه‌توانین به ته‌واوی بخه‌وین و پشوو بده‌ین.
جیاوازی پشوودان و خه‌وتن، له ڕووی كوالێتییه‌وه له نێوان كه‌سێك كه كافایینی زۆری خواردووه، به به‌راورد به كه‌سێكی خاڵی له كافایین به سێ سه‌عات له‌لایه‌ن زاناوه هه‌ژماركراوه، واته بڕ و قه‌باره‌ی پشوودانی كه‌سێكی ئاڵووده‌بوو به كافایین ئه‌گه‌ر هه‌شت سه‌عات بخه‌وێت له ڕاستیدا به قه‌باره‌ی پێنج سه‌عات پشوو ده‌دات، به‌ڵام بۆ كه‌سی ئاڵووده‌نه‌بوو به كافایین دۆخه‌كه وه‌كخۆی ده‌مێنێته‌وه، كاتێك هه‌شت سه‌عات پشوو ده‌دا و ده‌خه‌وێ، وه‌ك ئه‌وه‌یه كه هه‌شت سه‌عاتی ته‌واو پشووی دابێ و مێشكی ماندوو و شه‌كه‌ت نییه له دوای هه‌ستان له خه‌وێكی هه‌شت سه‌عاتیدا.
توێژه‌ران و زانایانی به‌شدار له‌و توێژینه‌وه‌یه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وه هه‌نگاوێكی نوێیه له دۆزینه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی كافایین له‌سه‌ر مێشك و جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌و ڕاستییه‌ی كه دۆزیویانه‌ته‌وه پێویستی به كاركردنی زیاتر و توێژینه‌وه‌ی زۆرتر هه‌یه، تا بتوانین كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی كافایین له سه‌رجه‌م ڕووه‌كانه‌وه شی بكه‌ینه‌وه، زیاتر له كاریگه‌ری خواردنه‌وه كحوولییه‌كان له‌سه‌ر مێشك و توانای هزری مرۆڤه‌كان.