ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڕیارێك له‌باره‌ی ئه‌و قیستانه بدات كه پێوه‌ندیدارن به یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون. گرانبوونی دۆلار كاریگه‌ریی خراپ ده‌خاته سه‌ر كڕیاره‌كان ئه‌گه‌ر بۆیان نه‌شكێنرێت.
دكتۆر محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوت، تا ئێسته دوو كۆمپانیا له هه‌ولێر و سلێمانی به‌هۆی به‌رزیی نرخی دۆلار، بڕیاریان داوه قیستی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به نرخی پێشوو له هاووڵاتییان وه‌ربگرن، چونكه نرخی دۆلار به‌رز بووه و كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی قیسته‌كانیان به دۆلار ده‌ده‌ن.
ئه‌و گوتی، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشوو نه‌گه‌ڕێته‌وه، بڕیارێك بۆ گشت پڕۆژه‌كان ده‌رده‌كه‌ن و بڕیاره‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییاندا ده‌بێت.
نرخی هه‌ر دۆلارێك له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو تا هه‌زار و 770 دینار هه‌ڵكشا
پێویسته بگوترێ نرخی هه‌ر دۆلارێك له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو تا هه‌زار و 770 دینار هه‌ڵكشا، له دوێنێوه له ژێر كاریگه‌ریی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق، كه‌مێك هه‌رزان بووه و گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 630 دینار، دیاریش نییه ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی جاران یان دیسان به‌رز ده‌بێته‌وه.
پێشبینی ده‌كرێ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش چاوه‌ڕێی گۆڕانكارییه‌كانی نرخی دینار بكات، پاشان ئه‌گه‌ر شكانی دینار درێژه‌ی هه‌بوو، بڕیاری له‌باره‌یه‌وه بدات.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراهیم