میر‌حوسێن مووسه‌وی كه له ساڵی 2009ه‌وه دوای شكستی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز، له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، دوای چوار مانگ و نیو له تێپه‌ڕبوونی خۆپێشاندانه‌كان، بۆ جاری دووه‌م ده‌نگی هه‌ڵبڕی و داوای ریفراندۆم و گۆڕینی ده‌ستوور ده‌كات.
ئه‌و له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ شه‌موو بڵاوی كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، رووداوه خوێناوییه‌كانی مانگه‌كان و ساڵانی رابردوو ده‌یسه‌لمێنن، هه‌مواری ده‌ستوور كه 13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروشمی خه‌ڵك بوو و ئومێدیان به دروشمه‌كه هه‌بوو، چیتر كاریگه‌ریی نییه و ده‌بێ هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بهاوێژرێت.
وتاره‌كه گرێ دراوه به دروشمی سه‌ره‌كی خۆپێشاندانه‌كانی چه‌ند مانگی رابردوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئێرانییه‌كان پێویستیان به گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی هه‌یه كه هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ژن ژیان ئازادی دابڕێژرێن.
ئێرانییه‌كان پێویستیان به گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی هه‌یه كه هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ژن ژیان ئازادی دابڕێژرێن.
مووسه‌وی ئاماژه‌ی داوه كه خۆپێشاندانه‌كان ده‌ریانخستووه، سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگ هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌ماوه و هێنده‌ی تر كێشه‌كانی قووڵتر كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها باسی له كێشه و قه‌یرانه‌كانی ئێران چ له ناوخۆ و چ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و پێی وایه، ئه‌وه‌ی كراوه هه‌ڵه بووه و ده‌ردی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر ناكات.
مووسه‌وی سێ پێشنیاری خستووه‌ته روو، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ریفراندۆم بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوور بگۆڕێ یان هه‌موار بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك دوای گۆڕینی ده‌ستووریان كرد، پێویسته ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران دابمه‌زرێت كه له نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و به پشتبه‌ستن به هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد ده‌ستنیشان بكرێن، دواتریش هه‌ر ده‌ستوورێك له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه نووسرا، بخرێته ریفراندۆمی گشتییه‌وه.
پێویسته بگوترێ 141 رۆژه له ئێران خۆپێشاندانه و حكوومه‌ت نه‌یتوانیوه كۆتاییان پێ بهێنێت، ئه‌و هه‌وڵه‌ی مووسه‌ویش له كاتێكدایه كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌وڵه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌كی هاوپه‌یمانی بۆ داهاتووی ئێران چڕتر بووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ری زۆره رژێمی ئیسلامی به‌مزووانه كۆتایی پێ بێت.