به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌خاخ به ته‌نیا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ دیاریكردنی هێزی رۆیشتنی ئۆتۆمبێل و به تێكچوونی ئه‌و به‌شه، ئۆتۆمبێل مت ده‌بێت، شاره‌زایه‌ك له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌خاخه قسه ده‌كات تایبه‌ت به نیسان سه‌نی.
عه‌بدوڵا مه‌سعوود وایه‌رمه‌ن و شاره‌زای بواری میكانیكی و كاره‌بایی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، پاككردنه‌وه‌ی به‌خاخ له نیسان سه‌نی كارێكی گران نییه، به‌ڵام پێویسته چه‌ند شتێك بزانی پێش ئه‌وه‌ی پاكی بكه‌یته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی خه‌رجیی زیاده نه‌بیت.
''سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه بزانی كه به‌خاخ به ماده‌ی تایبه‌ت خاوێن ده‌كرێته‌وه و ده‌بێت كه‌سانی شاره‌زا ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌روه‌ها نیسان سه‌نی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه ئه‌ویش A/Cییه‌كه‌ی به به‌خاخه‌كه‌وه به‌نده و پێویسته ئه‌گه‌ر به‌خاخت خاوێن كرده‌وه، A/Cییه‌كه لێ كه‌یته‌وه تا به ته‌واوه‌تی به‌خاخه‌كه خاوێن ده‌كه‌یته‌وه و دواتر بیبه‌ستیته‌وه''. وه‌ستا عه‌بدوڵا وای گوت.
ئه‌وه‌شی گوت، ده‌توانی A/Cییه‌كه‌یش پاك بكه‌یته‌وه، به‌ڵام ده‌بێ زۆر وریابی، چونكه زۆر ناسكه و پێویسته به شاره‌زاییه‌وه بیكه‌یت، هۆشداریش ده‌دات و ده‌ڵێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و پارچه‌یه لێ بكه‌یته‌وه و دواتر بیبه‌ستیته‌وه.