به‌هۆی پچڕانی ئینته‌رنێت، زیانی نزیكه‌ی 24 ملیار دۆلار به‌ر وڵاتان كه‌وتووه و پشكی شێریش به‌ر رووسیا و ئێران ده‌كه‌وێت.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، كۆی زیانی پچڕانی ئینته‌رنێت بۆ ئابووری دنیا له ساڵی 2022، بریتی بووه له 23 ملیار و 790 ملیۆن دۆلار. رووسیا له پاڵ ئێران و كازاخستان 96%ی كۆی زیانه‌كانیان به‌رده‌كه‌وێت. رووسیا له دوای هێرشكردنه سه‌ر ئۆكراینا، به‌كاربردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سنووردار كردووه.
پچڕانی ئینته‌رنێت له ئێران زیانی 773 ملیۆن دۆلاری له ئابووری ئه‌و وڵاته داوه
هاوكات ئێرانیش به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، به‌كاربردنی ئینته‌رنێتی سنووردار كردووه و ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه، پچڕانی ئینته‌رنێت له ئێران زیانی 773 ملیۆن دۆلاری له ئابووری ئه‌و وڵاته داوه و له دوای رووسیا له دنیادا زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه.
كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجیی Top 10 VPN بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و زیانه‌ی كه به‌ر ئێران كه‌وتووه، هی ساڵی رابردووه و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیش زیانی ملیۆنێك و 400 هه‌زار دۆلاری تر به ئابووری ئێران كه‌وتووه.
پێشتر كه نێت بلاكز به‌دواداچوونی بۆ زیانه‌كانی پچڕانی ئینته‌رنێت ده‌كرد، زیانی شه‌ش رۆژ له پچڕانی ئینته‌رنێت له ئێرانی به 367 ملیۆن دۆلار هه‌ژمار كردبوو.