توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مدواییه كه یه‌كه‌م و گه‌وره‌ترین توێژینه‌وه‌یه له جۆری خۆیدا، گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه گۆڕانكاری له جیناته‌كانی مێشكدا، ڕه‌نگه به‌رپرس بن له تووشبوون به شیزۆفرینیا، به‌مه‌ش ده‌توانن ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی دروست بكه‌ن.
له‌م توێژینه‌وه‌یه كه له گۆڤاری "
Nature Genetics" بڵاو كراوه‌ته‌وه، توێژه‌ران ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونیی شیزۆفرینیا بوونه، گۆڕانكارییه‌كی ده‌گمه‌نیان هه‌یه له پرۆتینه‌كان، پێیان ده‌گوترێ SRRM2 وAKAP11.
شیزۆفرینیا حاڵه‌تێكی ده‌روونییه
زانایان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتن، دوای ئه‌وه‌ی له توێژینه‌وه‌كه‌یان زنجیره‌ی جیناته‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشبووی شیزۆفرینیا بوون، به‌راوردیان له‌گه‌ڵ جیناتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشیی شیزۆفرینیایان نییه كرد.
تیمه‌كه شیكارییان بۆ 35 هه‌زار و 828 كه‌س كردووه و گۆڕانكارییه‌كی ده‌گمه‌نیان له پرۆتینه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه كه تووشی نه‌خۆشیی شیزۆفرینیا بوون.
به‌گوته‌ی دۆنگجینگ لیو نووسه‌ری سه‌ره‌كیی توێژینه‌وه‌كه و زانای بۆماوه‌یی، له كۆلێژی پزیشكی ئیكان له ماو‌نت سینای، دۆزینه‌وه نوێیه‌كه‌ی توێژینه‌وه‌كه ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێت له دروستكردنی ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی شیزۆفرینیا.
شیزۆفرینیا حاڵه‌تێكی ده‌روونییه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیركردنه‌وه و ڕه‌فتار ده‌بێت. زۆربه‌ی كات له كۆتایی هه‌رزه‌كاری یان سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا ده‌ست پێ ده‌كات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر قسه‌كردن و بیركردنه‌وه و سۆز و بواری تری ژیانی كه‌سه‌كه هه‌یه، ده‌توانێ كار له كه‌سایه‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكی رۆژانه‌ی بكات. به‌پێی ئاماره‌كان له هه‌ر هه‌زار كه‌سێك نزیكه‌ی حه‌وت كه‌س تووش ده‌بن.