هه‌ڵبه‌ته به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی به‌هار و چوونه ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ سه‌یران و نه‌ورۆز، ڕه‌نگه حاڵه‌ته‌كانی خواردنه‌وه‌ی نه‌وت به هه‌ڵه ڕوو له زیادبوون بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌ناو منداڵان، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی جار خێزانه‌كان بڕێك نه‌وت له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن به مه‌به‌ستی ئاگركردنه‌وه و نه‌وته‌كه ده‌كه‌نه ناو بوتڵی ئاوه‌وه، به‌مه‌ش كه‌سه‌كه وا ده‌زانێت ئاوه و ده‌یخواته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵەتە ڕووی دا، پێویستە چی بکرێ تا ژیانی کەسەکە نەکەوێتە مه‌ترسییه‌وه؟
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر شێروان كۆساری پزیشکی نیشتەجێی دێرینی هەناوی، بۆ "وشه" چه‌ند ڕێنوێنییه‌كی خستووه‌ته ڕوو كه پێویسته له‌م كاته‌دا چی بكرێت.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ مه‌ده بیڕشێنیتهوه
له‌و كاته پێویسته چی بكه‌یت؟
- هه‌وڵ بده هه‌م نه‌شڵه‌ژێی، هه‌میش كه‌سه‌كه ئارام بكه‌یته‌وه.
- دڵنیابه له‌وه‌ی له بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی كه خواردوویه‌تیه‌وه، ئایا قومێكه یان زیاتر بووه.
- ده‌ست و ده‌م و چاو و هه‌ر شوێنێكی به نه‌وت بووه، به ئاو و سابوون بیشۆ و جله‌كانی له‌به‌ر داكه‌نه و جلی نوێی له‌به‌ركه.
- كه‌سه‌كه بگه‌یه‌نه نه‌خۆشخانه.
ئه‌ی پێویسته چی نه‌كه‌م؟
-به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ مه‌ده بیڕشێنیتهوه، چونكه له‌كاتی ڕشانه‌وه ڕه‌نگه به‌شێك له نه‌وته‌كه بچێته ڕێڕه‌وی هه‌ناسه و به‌مه‌ش ببێته هۆی هه‌وكردن و دروستكردنی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دا له داهاتوودا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆی ڕشایه‌وه، هه‌وڵ بده بیخه‌ره سه‌ر لاته‌نیشت و مه‌هێڵه ڕشانه‌وه‌كه بچێته‌وه ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌یه‌وه.
-نابێت نه شیر و نه ئاو و نه هیچ شتێكی پێ بده‌یت، چونكه ئه‌وانه نه‌ك سوودیان نییه، به‌ڵكو زۆرجار ده‌بنه هۆی كارلێككردنی ئه‌و مادانه له‌ناو گه‌ده و ڕیخۆڵه و دروستكردنی كێشه‌ی زیاتر.
چاره‌سه‌ر چییه؟
هیچ چاره‌سه‌رێكی تایبه‌ت نییه بۆ نه‌وت خواردنه‌وه، ته‌نیا له نه‌خۆشخانه ده‌خه‌وێنرێن و چاودێری نیشانه زیندهگییهكانیان ده‌كرێ، زۆربه‌ی جار جگه له ئۆكسجین و چاره‌سه‌ری دژه تا، هیچی تریان پێویست نابێ و زوو ده‌نێرێنه ماڵه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه نه‌وته‌كه چووبێته‌وه ڕێڕه‌وی هه‌ناسه و بووبێته هۆی هه‌وكردن و دابه‌زینی ڕێژه‌ی ئۆكسجینی خوێن، ئه‌وانه پێویستیان به خه‌واندن ده‌بێ له نه‌خۆشخانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك.
چۆن ڕێگری بكه‌ین له ڕوودانی ئه‌و حاڵه‌تانه؟
-پێویسته نه‌وت بخه‌ینه ناو ده‌به و بوتڵی تایبه‌ته‌وه، له‌سه‌ری بنووسین كه نه‌وته یان هه‌ر شتێكی تر، به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یخه‌ینه ناو بوتڵی ئاوه‌وه.
-پێویسته سه‌ری ده‌به و بوتڵه‌كان به‌ته‌واوی قه‌پات بكه‌ین و له شوێنێك دایبنێین كه منداڵ ده‌ستی پێی نه‌گات و نه‌توانێ به ئاسانی بیكاته‌وه.
تێبینی:
ئه‌و فریاگوزارییانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدان، بۆ حاڵه‌ته‌كانی خواردنه‌وه‌ی به‌نزین و ماده پاككه‌ره‌وه‌كانی وه‌ك شامپۆ و زاهی و فاسیش ڕاسته، ده‌توانرێ هه‌مان ڕێنوێنییه‌كان جێبه‌جێ بكرێ بۆیان.