لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی مووچە هەواڵ هات

:: PM:01:04:20/03/2023 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەواڵێكی دەزگای "وشە" پشتڕاست دەكاتەوە و رای دەگەیەنێت، لە ڕۆژانی نەورۆز دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەم 18ـی ئادار، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، ڕۆژانی پشووی نەورۆز دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، بەردەوام دەبێت بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری.                                                                           

باس لەوەش كراوە، دەوامی سەرجەم ئەو بانكانە ئاسایی دەبێت كە ئەركی دابەشكردنی مووچەیان لە ئەستۆیە.

پێشتر "وشە" بڵاوی كردەوە كە بانكەكانی مووچەیان تێدا دابەش دەكرێت، راسپێراون لە ڕۆژانی پشووشدا دەوام بكەن و دابەشكردنی مووچە دەبێت بەردەوام بێت.






وشە - رامیار جەواد