له ڕووداوێكی شۆكهێنه‌ردا له ئوسترالیا، ژنه ڕاهێنه‌رێك دوای ئه‌وه‌ی نمایشێك له‌گه‌ڵ تیمساحێكی پێنج مه‌تری دەکات، به‌هۆی زۆر نزیكیه‌وه له تیمساحه‌كه و له كاتی پێدانی خواردن، تیمساحه‌كه هێرشی ده‌كاته سه‌ری و قۆڵێكی ده‌خوات، چه‌ندان سه‌ردانیكه‌ر له‌كاتی سه‌یركردنی نمایشه‌كه رووداوه‌كه‌یان بینی.
به‌گوێره‌ی "
سكای نیوز"، ژنه‌كه ته‌مه‌نی 34 ساڵه و له‌و پاركه كار ده‌كات كه نمایشی تیمساحه‌كانی لێ ئه‌نجام ده‌درێت، پێش ئه‌وه‌ی تیمساحه‌كه هێرشی بكاته سه‌ر، خۆراكی پێ داوه.
بینه‌رانی نمایشه‌كه كه له ساته‌وه‌ختی ڕووداوه‌كه ئاماده بوون و باسیان له‌وه كردووه، ژنه‌كه به‌ختێكی باشی هه‌بووه كه توانیویه‌تی خۆی ڕزگار بكات.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی ستافی پاركه‌كه باسی له‌وه كردووه، ژنه‌كه تووشی خوێنبه‌ربوونێكی زۆر بووه، به‌رپرسی پاركه‌كه‌ش ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه تیمساحه‌كه دوای ئه‌وه‌ی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ژنه‌كه، قۆڵێكی به سه‌ختی بریندار كردووه، به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیی ژنه‌كه ناتوانن زانیاریی زیاتر له‌باره‌یه‌وه بخه‌نه روو.
له‌م پاركه‌ی ئوسترالیا نمایشی گه‌وره‌ترین تیمساحی ئاوی سوێری ئوسترالی ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌ردانیكه‌رانیش ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ تیمساحه‌كان مه‌له بكه‌ن و خۆراكیان پێ بده‌ن.