به‌رنامه‌ی واتسئه‌پ یه‌كێك له تایبه‌تمه‌دنییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی بۆ به‌كارهێنه‌ران خسته به‌رده‌ست، ئه‌ویش تایبه‌تمه‌ندیی ده‌ستكاریكردنی نامه نێردراوه‌كانه له ماوه‌ی 15 خوله‌كدا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی ئایار، به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
عه‌ره‌بیه"، خاوه‌نی مێتا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له پۆستیكدا ڕای گه‌یاند، كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك له ناردنی په‌یامێك بۆ كه‌سی نێردراو ده‌كه‌یت یان بیرۆكه‌كه‌ت ده‌گۆڕیت، ئه‌وا ئێسته ده‌توانی ده‌ستكاری نامه نێردراوه‌كه‌ت بكه‌یت له واتسئه‌پ له ماوه‌ی 15 خوله‌كدا.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه چاوه‌ڕوانكراوه له هه‌فته‌كانی داهاتوو له‌سه‌ر ئاستی دنیا، نێردهرهكان ده‌توانن له ماوه‌ی 15 خوله‌كدا ده‌ستكاری نامه‌كانیان بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ش كه سێندیان كردووه.
نامه‌ی ده‌ستكاریكراو كاتێك كه‌سه‌كه گۆڕانكارییه‌كی تێدا ده‌كات، له‌لای كه‌سی به‌رانبه‌ره‌وه پێشان نادات كه كام به‌شه‌ی گۆڕانكاریی تێدا كردووه.
جگه له به‌رنامه‌ی واتسئه‌پ، هه‌ردوو به‌رنامه‌ی تیلگرام و ئینستاگرام ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یان هه‌یه كه ده‌توانی نامه‌كه ده‌ستكاری بكه‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌وه بكات نامه‌كه‌ت بسڕیته‌وه.
به‌رنامه‌ی "WhatsApp” سه‌ر به كۆمپانیای "Meta”یه، ئه‌م كۆمپانیایه خاوه‌ندارێتی "Facebook” و "Instagram”یش ده‌كات.