دوو هه‌وڵی به قاچاخبردنی حه‌بی كاپتاگۆن و ماده هۆشبه‌ره‌كان بۆ سعوودیه، پووچه‌ڵ كرایه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی ئایار، به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
عه‌ره‌بیه" ده‌سه‌ڵاتی ته‌ناهیی سعوودیه ڕای گه‌یاندووه، دوو هه‌وڵی به قاچاخبردنی حه‌بی كاپتاگۆن و ماده هۆشبه‌ره‌كانیان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌ناو دوو بارهه‌ڵگردا شارابوونه‌وه كه له دوو ڕێی وشكانی هاتبوونه سعوودیه.
ده‌سته‌ی زه‌كات و باج و گومرگ ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه، توانیویانه له هه‌ردوو هه‌وڵدا ده‌ست به‌سه‌ر 293 هه‌زار حه‌بی كاپتاگۆن و نزیكه‌ی 77 كیلۆ حه‌شیش بگرن.
6 تاوانابار بە تۆمەتی وەرگرتنی ماددە هۆشبەرەکان دەسگیر کران
له هه‌وڵی یه‌كه‌مدا ده‌سه‌ڵات توانی به قاچاخبردنی زیاتر له 110 هه‌زار حه‌بی كاپتاگۆن و نزیكه‌ی 77 كیلۆ حه‌شیش پووچه‌ڵ بكاته‌وه، كه له‌ناو تانكییه‌ك له ژێره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك شارابووه‌وه و له‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێك بار كرابوون، له ڕێی به‌نده‌ری حه‌دییه‌وه ده‌هاتن.
له هه‌وڵی دووه‌مدا ده‌سه‌ڵاتی گومرگ توانی به قاچاخبردنی زیاتر له 183 هه‌زار حه‌بی كاپتاگۆن پووچه‌ڵ بكاته‌وه كه له به‌شه جیاجیاكانی بارهه‌ڵگره‌كاندا شارابوونه‌وه، ئه‌وانیش له ڕێی هه‌مان به‌نده‌ره‌وه هاتبوون.
ده‌سه‌ڵاتی ته‌ناهیی سعوودیه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كۆنترۆڵكردنی ماده هۆشبه‌ره‌كان، ئه‌م ئۆپراسیۆنه ئه‌نجام درا، توانرا به‌كارهێنه‌رانی ماده هۆشبه‌ره‌كان و قاچاخچییه‌كان له‌ناو سعوودیه بگرن كه ژماره‌یان شه‌ش كه‌س بوون.