زاناكان توانیویانه بچنه ناو ئەو خانانەی مرۆڤه‌وه كه ئه‌نسۆلین به‌رهه‌م ده‌هێنن و بەهۆیەوە توانیویانه نه‌خۆشیی شه‌كره له مێشكدا پێچه‌وانه بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری حوزه‌یران، ماڵپه‌ڕی ''
شه‌فه‌ق نیوز'' بڵاوی كردەوە، "به‌پێی توێژینه‌وه‌یەک کە ئه‌مدواییه بڵاو كراوه‌ته‌وه، زاناكان خانه‌ی گه‌ده‌ی مرۆڤیان به‌كار هێناوه، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌می به‌ڕێوه بردووه، ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه له‌لایه‌ن توێژه‌رانی كۆمپانیای Weill Cornell Medicine له ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتی كراوه".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشیی شه‌كره، ئه‌و خانانه‌ی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌زۆری ده‌مرن، ئه‌میش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر توانای گواستنه‌وه‌ی گلوكۆزیان بۆ ناو خانه‌كان ده‌بێت .
جۆ تشو مامۆستای یاریده‌ده‌ری توێژینه‌وه‌كه بۆ ئەو سەرچاوەیە دەڵێ، "گه‌ده خانه‌كانی ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كانی خۆی دروست ده‌كات، بۆیه سه‌یر نییه خانه‌كانی ئاراسته‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نسۆلین بن".
هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین زۆر گرنگه له ڕێكخستنی گلوكۆز له خوێندا كاتێك جه‌سته به‌شێوه‌یه‌كی پێویست به‌رهه‌می ناهێنێت، ئاڵۆزیی ڕژد ڕوو ده‌دات كه ڕه‌نگه ببێته هۆی مردن.