هه‌فته‌یه‌كی تر له بازاڕی بۆرسه داخرا و نرخی نه‌وتیش بۆ هه‌فته‌ی دووه‌م دابه‌زی. سستبوونی بازاڕه‌كانی چین و دابه‌زینی قه‌باره‌ی داخوازی، به گرنگترین هۆكار هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی
dailyfx، نرخی نه‌وت له كۆتایی رۆژی هه‌ینی به ره‌نگی سوور داخرا و نرخه‌كه‌ی كه تا سه‌رووی 78 دۆلار هه‌ڵكشابوو، بۆ 75 دۆلار دابه‌زی. هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش به 70 دۆلار و 20 سه‌نت داخرا.
نرخی نه‌وت له كاتێكدا رووی له دابه‌زین كردووه كه له میانه‌ی هه‌فته‌كه‌دا، له ژێر كاریگه‌ریی بڕیاری ئۆپێك به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشابوو. ئۆپێك پڵه‌س بڕیاری دا سیاسه‌تی دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ساڵی 2024یش درێژه‌ی پێ بدرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه‌ی به بازاڕی نه‌وت كردووه، ئاماره‌كانی چینه كه ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌و وڵاته هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی له‌و بڕه نه‌وته‌ی پێشتر داوای ده‌كرد، زیاتر داوا بكات و چین كه به دووه‌م گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت، قه‌باره‌ی داخوازییه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌كشاوه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خراپی هه‌بووه بۆ سه‌ر بازاڕه‌كان و له نرخی نه‌وتی كه‌م كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر هه‌فته‌ی رابردوو ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه پێشبینی كرد له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵدا، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا روو له به‌رزبوونه‌وه بكات. فاتیح بیرۆل سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه به پشتبه‌ستن به بڕیاره‌كه‌ی ئۆپێك گوتی، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵدا روو له كه‌مبوونه‌وه بكات.
قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت بۆ نۆ ملیۆن به‌رمیل كه‌م ده‌كات.
ئه‌و ده‌ڵێ به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، له مانگی ته‌مووزه‌وه سعوودیه رۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه بۆشایی له پێویستیی بازاڕ دێته كایه‌وه. سعوودیه تا ئه‌م ساته رۆژانه 10 ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده ده‌كات، به‌و بڕیاره‌ش قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت بۆ نۆ ملیۆن به‌رمیل كه‌م ده‌كات.
راسته قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت داده‌به‌زێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا قه‌باره‌ی داخوازیش كه‌می كردووه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌ندێك وڵات زیاد بكات، بۆ نموونه پێشبینی ده‌كرێ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان دوای په‌سندكردنی بودجه، ده‌ست پێ بكاته‌وه كه به نه‌وتی كه‌ركووكه‌وه ده‌گاته سه‌رووی نیو ملیۆن به‌رمیل، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌خوازێ له‌گه‌ڵ ئێران رێك بكه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته، گوشاره‌كان له‌سه‌ر بازاڕ كه‌م ببنه‌وه.
ساڵی رابردوو نرخی نه‌وت تا نزیكه‌ی 140 دۆلار هه‌ڵكشا و له زۆربه‌ی مانگه‌كاندا له سه‌رووی 100 دۆلار ده‌فرۆشرا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ نه‌وت له‌مه زیاتر دابه‌زێ، ئه‌وا كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆ سه‌ر وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت ده‌بێت.