مەرجەعێكی ئاینیی عێراقی كۆچی دوایی كرد

:: AM:09:16:17/09/2023 ‌
ئەمڕۆ مەرجەعێكی ئاینیی عێراقی دوای ئەوەی دۆخی تەندروستیی تێكچوو، لە تەمەنی 63 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ یەكشەم 17ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، كەسانی نزیك لە قاسم ئەلتائی كە مەرجەعێكی ئاینییە، ئەمڕۆ مردنی ئەو مەرجەعەیان راگەیاند كە بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 63 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

لەوبارەیەوە وەزارەتی تەندروستیی عێراق، بەیاننامەیەكی لەبارەی دۆخی تەندروستی و هاوكات مردنی ئەو مەرجەعە بڵاو كردووەتەوە و رای گەیاندووە، ئەوەی كەرتی تەندروستیی پێ بكرێت، لە خزمەتی سەرجەم هاووڵاتییان دەبێت.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتدا زیاتر هاتووە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بەیاننامەیەكی كەسوكاری قاسم ئەلتائی مەرجەعی ئاینی بڵاو بووەتەوە، گوایە كاتێك بردوویانە بۆ نەخۆشخانە، بایەخی پێ نەدراوە، بۆیە وەك وەزارەتی تەندروستی روونی دەكەینەوە كە ئەو قسەوباسانە راست و دروست نین، بەڵكو وەزارەتی تەندروستی بەرپرسە بەرانبەر بە تەندروستیی تەواوی هاووڵاتییان و هەمیشە لە خزمەتیاندا دەبێت، بۆ ئەوەیش هیچ جیاكارییەك ناكرێت.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د