وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ ململانێكانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل ناكرێت، تا ئه‌وكاته‌ی بكرێنه دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی سه‌ربه‌خۆ دانه‌مه‌زرێت، ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ناكرێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتی كردووه‌ته‌وه، پێشتر سعوودیه میوانداریی به‌شێك له وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئوردن و میسری كرد و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌كانیش كرا، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره هه‌وڵی چاره‌سه‌ر بۆ دامه‌زراندنی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت بكرێت.
ئه‌وه‌شی گوت كه خه‌ڵك به‌گشتی بێهیوا بوون له چاره‌سه‌ری ململانێكانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل، بۆیه گره‌نتیی ته‌واوی ئه‌و پرسه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌نیا دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی و ئیسرائیله، نه‌ك ئه‌و رووداوانه‌ی رۆژانه له خاكی فه‌له‌ستین روو ده‌ده‌ن.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌و گوته‌یه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، دوای ئه‌وه دێ كه پێشتر سعوودیه، ئه‌مه‌ریكای ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه دانوستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل سڕ بكات و بیوه‌ستێنێت، چونكه ئێسته حكوومه‌تی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ نایه‌وێ هیچ شتێك به فه‌له‌ستینییه‌كان بدات.
سعوودیه هیچ پاساوێك نابینێ كه به‌شداری دانوستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكات
ئه‌وه‌شی گوت كه سعوودیه هیچ پاساوێك نابینێ كه به‌شداری دانوستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكات، تا ئه‌وكاته‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین داده‌مه‌زرێت و له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ددانی پێدا ده‌نرێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه له مانگی ئاداری رابردوو لووتكه‌ی جده به‌ڕێوه چوو، له‌و لووتكه‌یه‌دا دووباره داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین له ته‌نیشتنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل كرا، ئه‌ویش بووه مه‌رجی سه‌ره‌كی و بنه‌ما بۆ ئاشتیی عه‌ره‌بیی فه‌له‌ستینی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.