سەگێكی هار 17 كەس بریندار دەكات

:: PM:11:40:30/11/2023 ‌

وەك مۆدیڵی لێ هاتووە كە زۆرینەی ناوچەكانی عێراقی گرتووەتەوە، بە هەرێمی كوردستانیشەوە، ئەو ناوچانە بە دەست بوونی ژمارەیەكی زۆری سەگی بەڕەڵا دەناڵێنن، لە هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی لە هەولێری پایەتەخت، توانراوە تا ئاستێكی باش كۆنتڕۆڵی ئەو سەگانە بكرێت، لە پارێزگەی بەسرە سەگێكی هار 17 كەسی بریندار كرد.

سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگەی بەسرە رای گەیاند كە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم سەگێكی هار هێرشی كردووەتە سەر كۆمەڵە خەڵكێك لە ناوچەی حوسێنییە لە ناوەڕاستی شاری بەسرە، كە بووەتە هۆی برینداربوونی 17 كەس بە برینی جۆراوجۆرەوە. 

دوای هێرشی سەگەكە هێزێكی پۆلیس رێگریان لە سەگەكە كردووە و بە گولە كوشتوویانە.

شایەنی باسە سەگێكی زۆری بەرەڵا لە عێراق هەیە، كە بەپێی ئامارەكان لە هەر پارێزگەیەك دەیان هەزار سەگ هەن، ئەوانە دەبنە هۆی دروستبوونی كێشە بۆ خەڵكەكە، بەتایبەتی قوتابیان و لە ناو ماڵە و كۆڵانەكانیش ترس و بێزاری بۆ خەڵك دروست دەكەن و مانگانە چەندان حاڵەتی گەستنی سەگ لە نەخۆشخانەكان تۆمار دەكرێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل