به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه، هه‌موو گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی میونشن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه و گه‌شتكردن به شه‌مه‌نده‌فه‌ری دوورمه‌ودا بۆ ناو شاره‌كه ڕاگیرا.
له دوێنێوه
ڕاگرتنی گه‌شته‌كانی به‌رلین ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامی دراوه به ڕاگرتنی گه‌شته‌كان به‌هۆی كاریگه‌ریی به‌فربارینه‌كه‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ''دۆیچه بان'' و فڕۆكه‌خانه‌ی میونشن، ڕاوه‌ستانی گه‌شته‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه ئه‌ڵمانییه‌كه تا ڕۆژی یه‌كشه‌م، ده‌كاته سبه‌ی سه‌عات شه‌شی به‌یانی به‌رده‌وامییان ده‌بێت.
له درێژه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه چڕه‌ی كه ئه‌وروپای گرتووه‌ته‌وه، گه‌شتی شه‌مه‌نده‌فه‌ریش بۆ ناوجه‌رگه‌ی شاری میونشن ڕاگیراوه.
ئێسته به‌فرێكی زۆر شاره‌كانی ئه‌وروپای گرتووه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه هاوشێوه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا، شاره‌زایانی بواری كه‌شناسی پێشبینی بارینی به‌فرێكی زۆر ده‌كه‌ن له به‌ریتانیا، ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستی پێ كردووه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی.
كه‌مێك پێش ئێسته فڕۆكه‌خانه‌ی گلاسگۆ له سكۆتله‌ندا هاته پاڵ فڕۆكه‌خانه‌ی میونشن و گه‌شته‌كانی ڕاگرت.