فرۆشتنی هێلكە و مریشك بە نرخی هەرزان دەستی پێ‌ كرد

:: AM:09:42:05/12/2023 ‌
لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاوی كردەوە، هەوڵ هەیە جگە لە بەشە خۆراكی مانگانە هێلكە و مریشك و گۆشت بە نرخی هەرزان بفرۆشێت، ئەمڕۆش وەكو یەكەم هەنگاو فرۆشتنی لە بەغدا و واست دەستی پێ‌ كرد.

ئەمڕۆ سێشەم پێنجی كانوونی یەكەم، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، پێشتر پێشنیارێك بۆ هەرزانكردنی نرخی مریشك و هێلكە و گۆشت هەبوو لە بازاڕەكان بفرۆشرێت، ئەمڕۆ دەستی پێ‌ كرد.

باس لەوەش كراوە، ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیاری داوە، مریشكی بەستوو و هێلكە بە نرخی هەرزان بە هاووڵاتییان بفرۆشێت لە پارێزگای بەغدا و واست دەستی پێ‌ كرد‌.

روونكراوەتەوە، فرۆشتنی ئەو دوو بەرهەمە بە كەمتر 45%ـی نرخی بازاڕ دەبێت.

ئەو هەوڵەی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە كاتێكە، فرۆشتنی ئەو بەرهەمانە كە پێویستی سەرەكی ڕۆژانەی خەڵكن بودجەیەكی تایبەتی بۆ دابینكراوە، بڕیاریشە تا كۆتایی ئەمساڵ گۆشتی سووریش بە نرخی داشكێنراو لە بازاڕ بفرۆشرێت.




وشە - رامیار جەواد