سوپای ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، له نوێترین هێرشیدا بۆ سه‌ر حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، 10 درۆن و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ناو بردووه.
ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ئه‌مه‌ریكا كه به سێنتكام ناسراوه، پێداگریی له‌وه كردووه كه سه‌رجه‌م ئه‌و درۆنانه‌ی له‌ناوی بردوون، ئاماده كرابوون بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان بكه‌نه ئامانج.
هێرشه‌كه دوای ئه‌وه دێت كه له دوو رۆژی رابردوودا حووسییه‌كان رایان گه‌یاندبوو، كه‌شتییه‌كی بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا به ناوی كویان كردووه‌ته ئامانج.
له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمپانیایه‌كی ته‌ناهیی بواری بازرگانیی ده‌ریایی رای گه‌یاند، كه‌شتییه‌ك له باشووری به‌نده‌ری عه‌ده‌ن كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی روون نه‌كرده‌وه كه ئه‌و كه‌شتییه‌ی كراوه‌ته ئامانج هه‌مان ئه‌و كه‌شتییه‌یه كه پێشتر كرابووه ئامانج یا كه‌شتییه‌كی تره.
نه‌بووه‌ته هۆكاری پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی حووسییه‌كان له هێرش بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كان.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كردووه، حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژی ئیسرائیل و به هاندانی ئێران، كێشه‌یان بۆ جووڵه‌ی بازرگانی له ده‌ریای سوور و گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب هێناوه‌ته كایه‌وه.
ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا ماوه‌ی رابردوو ئۆپراسیۆنێكی توندیان دژی حووسییه‌كان ئه‌نجام دا، به‌ڵام نه‌بووه‌ته هۆكاری پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی حووسییه‌كان له هێرش بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كان.
ئه‌مه‌ریكا چه‌ند جارێكی تر هۆشداریی به حووسییه‌كان داوه و ده‌گوترێ له رێی به‌حرێنه‌وه ئه‌و په‌یامه‌ی پێ گه‌یاندوون ئه‌گه‌ر له هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام بن، ئه‌وا ره‌نگه هێرشێكی به‌رفراوانیان بكاته سه‌ر.