64 شێوەكاری ژن 120 بەرهەمی هونەرییان نمایش كرد

:: PM:01:37:17/02/2024 ‌
سەنتەری رۆشنبیری زانكۆی جیهان، پێشانگەەیەكی بۆ 64 شێوەكاری ژن كردەوە، لەو پێشانگەیەدا 120 بەرهەمی هونەریی خۆیان نمایش كرد.

پێشانگەی نەوار پڕۆژەیەكی هونەری ساڵانەی زانكۆی جیهانە كە شێوەكاران لەم پێشانگەیەدا، زمانی رەنگ و ستاتیك و بیرۆكە و تەكنیك لە ناو تابلۆ رەنگاوڕەنگەكانیاندا نمایش دەكەن. 

تابلۆكانی ناو پێشانگەكە سیرامیكی و كۆلاج و ئاوی و زەیتی بوون، شێوەكاران لەم پێشانگەیەدا هەوڵیان داوە داهێنان و سەلیقەی جوانی خۆیان بە نەخشاندنی تابلۆ رەنگینەكان بخەنە روو.

هیام مووسەوی بەڕێوەبەری دەزگای هونەری شێوەكارانی عێراق، بە "وشە"ی ڕاگەیاند، كۆكردنەوەی  64 هونەرمەندی شێوەكار لە گشت پێكهاتەكانی عێراقدا، دووپاتكردنەوەیە لە پێكەوەژیانی نەتەوەكان و سوودوەرگرتن لە هونەرەكەیان.



وشە - سۆران عەزیز