پێشتریش له ساڵی 2018دا له ئه‌هرامه‌كانی جیزه‌ی میسر، درێژترین پیاوی دنیا و كورتترین ژنی دنیا یه‌كتریان بینی و ماوه‌یه‌ك گفتوگۆیان كرد. دوێنێ دووشه‌میش ئه‌و ژن و پیاوه، دیسان له ئه‌مه‌ریكا و له كالیفۆرنیا، به یه‌كتر گه‌یشتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یان پێكه‌وه، بووه هه‌واڵی گه‌رمی میدیاكان.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ی شوبات، هه‌واڵه‌كه و وێنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، سوڵتان كوسین كه خه‌ڵكی توركیایه و درێژترین پیاوی دنیایه، جیوتی ئه‌مجیش كه خه‌ڵكی هیندستانه و كورتترین ژنی دنیایه، دوێنێ له كالیفۆرنیا به یه‌ك گه‌یشتن كه پێشتر و له ساڵی 2018، یه‌كه‌مین دیداریان بوو له ئه‌هرامه‌كانی جیزه له میسر. هه‌ردوو كاته‌كه‌یش وێنه‌كانیان بووه هه‌واڵی گه‌رمی میدیاكان.
كوسین درێژیی باڵای 251 سانتیمه‌تره و جیوتیش درێژیی باڵای 62 سانتیمه‌تره، بۆیه به درێژترین پیاوی دنیا و كورتترین ژنی دنیا ناسراون.
كوسین كاتێك له ساڵی 2009 به درێژترین پیاوی دنیا هه‌ژمار كرا، 10 سانتیمه‌تر له باو شیشۆن درێژتر بوو
كوسین كاتێك له ساڵی 2009 به درێژترین پیاوی دنیا هه‌ژمار كرا، 10 سانتیمه‌تر له باو شیشۆن درێژتر بوو كه ئه‌وكات شیشۆن به درێژترین پیاوی دنیا هه‌ژمار ده‌كرا. ئه‌ویش به‌پێی رۆژنامه‌ی "ته‌له‌گراف" بڵاوی كرده‌وه.
كوسین به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه له‌پی ده‌سته‌كانی زیاتر له 28 سانتیمه‌تره، له ئینستاگرامدا 241 هه‌زار بینه‌ری هه‌یه و پۆسته‌كانی ده‌خوێننه‌وه، ئێسته‌یش ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 41 ساڵ، جلوبه‌رگی تایبه‌تی بۆ دروست ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت بۆ خه‌وتنیش له‌سه‌ر سیسه‌می تایبه‌ت ده‌خه‌وێت كه درێژییه‌كه‌ی سێ مه‌تر درێژه.
له‌باره‌ی جیوتی ئه‌مجیش كه ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 30 ساڵ، باس له‌وه ده‌كرێت كاتێك ته‌مه‌نی 18 ساڵ بووه، كێشی ته‌نیا پێنج كیلۆگرام بووه، به‌و جۆره باڵاكورته ده‌گوترێت "ودانه" كه باڵای له‌وه زیاتر درێژ نابێت. كاتێكیش ته‌مه‌نی 15 ساڵ بووه، نازناوی كورتترین هه‌رزه‌كاری دنیا پێ بڕا. ئێسته‌یش به كورتترین ژنی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت و له ئینستاگرامیشدا، میلۆنێك و 400 هه‌زار بینه‌ری هه‌یه كه پۆسته‌كانی ده‌خوێننه‌وه.