دوو رۆژی تر دروست له چواری ئه‌م مانگه "ئادار" رۆژی جیهانیی قه‌ڵه‌وییه، توێژینه‌وه‌یه‌ك به ئامارێك ده‌ریخستووه، یه‌ك ملیار كه‌س له دنیادا تووشی قه‌ڵه‌وی بوون. پرۆفیسۆرێكیش ده‌ڵێ، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ بۆ ساڵی 2030 ژماره‌كه زۆر له‌وه زیاتر بێت.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوو رۆژی تر رۆژی جیهانیی قه‌ڵه‌وییه، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه گۆڤاری "زه لانسیت"ی زانستیی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێسته ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له دنیادا تووشی قه‌ڵه‌وی بوون، یه‌ك ملیار كه‌س ده‌بێ كه ژماره‌یه‌كیان منداڵ و هه‌رزه‌كارن.
گۆڤاره به‌ریتانییه‌كه ئاماژه‌ی داوه كه توێژینه‌وه‌كه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی به‌شداریی تێدا كردووه و ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، زۆربه‌ی قه‌ڵه‌وه‌كان له وڵاتانی هه‌ژار یان مامناوه‌ند له‌ڕووی بژێوییهوهن. پسپۆران پێیان وایه ئه‌م ژماره‌یه له قه‌ڵه‌وبوون، جۆرێكه له كاره‌سات كه به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر تووشی نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار ده‌بنه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له‌ناو 190 وڵاتی ده‌نیا كراوه و 220 ملیۆن كه‌سیشی به نموونه وه‌رگرتووه. بۆ ژماره‌ی قه‌ڵه‌وه‌كان له دنیادا، پێی وایه له ساڵی 1990 تا 2022، ژماره‌كه دوو ئه‌وه‌نده زیاتری كردووه، له‌ناو منداڵانیشدا چوار ئه‌وه‌نده زیاتری كردووه، ئه‌ویش منداڵان له ته‌مه‌نی پێنج ساڵییه‌وه تا 18 ساڵ ده‌گرێته‌وه.
فرانشیسكۆ بڕانكا به‌ڕێوه‌به‌ری خۆراك و سه‌لامه‌تیی خۆراك له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، ئه‌و په‌تایه "قه‌ڵه‌وبوون" زۆر به خێرایی بڵاو ده‌بێتـه‌وه، به جۆرێك پێشبینی نه‌ده‌كرا، بۆیه دۆخه‌كه مه‌ترسیداره.
ماجید عزه‌تی پرۆفیسۆر له "ئیمپهریال كۆلیدج" له له‌نده‌ن ئاماژه‌ی به‌وه داوه، پێشبینی ده‌كرێ بۆ ساڵی 2030، ئه‌و ژماره‌یه‌ی قه‌ڵه‌وی له دنیادا زۆر زیاتر بكات.
به‌پێی بۆچوونی پزیشكان له دنیادا، قه‌ڵه‌وی جۆرێكه له نه‌خۆشی و ئه‌گه‌ر كه‌سی قه‌ڵه‌و به‌ری پێ نه‌گرێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه تووشی نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار ببێته‌وه.