دادوه‌ر كورده‌وان نه‌قشبه‌ندی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌زگای میدیایی "وشه"، باس له هه‌ڵوێسته‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و بڕیاره سیاسییه‌كانی دادگای فیدراڵی و ئه‌و ماده و بڕگانه‌ی ده‌ستوور ده‌كات، كه دادگا پێشێلی ده‌كات و كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ژموونی سیاسییه‌كان. ئه‌و پێی وایه ده‌توانرێ دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق له‌كار بخرێت و دادگایه‌كی نوێ پێكبهێنرێت.
خوێندنه‌وه‌تان بۆ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی پارتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن چییه؟
پارتی له كوردستان و عێراق، به‌دیاریكراوی له په‌رله‌مانی كوردستان خاوه‌نی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانه، ئایدۆلۆجیای پارتی دیموكراتخوازی نه‌ته‌وه‌ییه، كاتێك هه‌ست به‌بوونی مه‌ترسییه‌كان ده‌كات له پاشه‌كشه‌ی دیموكراسی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، مافی خۆیه‌تی هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ی پارتی ڕای گه‌یاندووه، بایكۆتی هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو هه‌ڵوێستێكی سیاسییه و ده‌یه‌وێت ئه‌وه به‌و سیاسییانه‌ی عێراق بگه‌یه‌نێت له پشتی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵین و پێیان بڵێت، مه‌ترسی كه‌وته سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و قبووڵی ناكه‌ن، پێیان ده‌ڵێ ده‌بێت به خۆتاندا بچنه‌وه، ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی هه‌یه له نێوان لایه‌نی پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێت پابه‌ند بن پێیه‌وه.
بۆ ده‌بوو پارتی له‌م دۆخه‌دا وه‌ها په‌یامێك بدات؟
پارتی به‌پێی ئه‌وه‌ی زۆرترین به‌رپرسیارێتیی ده‌كه‌وێته سه‌رشان و حزبی یه‌كه‌مه و پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به‌وردی ده‌بێت چاودێریی هه‌ڵسوكه‌وت و بڕیاره سیاسییه‌كان و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی بكات، به‌تایبه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له عێراق هه‌ست ده‌كرێت به‌رانبه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان، بڕیار له ڕێی دادگای فیدراڵییه‌وه دژ به مافه ده‌ستوورییه‌كانی كوردستان ده‌رده‌چن، هه‌روه‌ها دژ به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی كوردستان و ماف و شایسته داراییه‌كانیش كۆمه‌ڵێك بڕیار ده‌رچوون، بۆیه پێویست بوو پارتی هه‌ڵوێست بنوێنێت، ده‌بوو ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی زووتر هه‌بوایه به‌تایبه‌ت له كاتی تۆماركردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵا دژی یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان، پارتی به‌لایه‌نه‌كانی عێراقی گوت به‌م هه‌ڵوێسته، پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی خۆتان بكه‌نه‌وه.
بۆ هێشتنه‌وه‌ی عێراق به یه‌كگرتوویی به‌پێی دیباجه‌ی ده‌ستووری عێراق هاتووه، پاراستن و یه‌كگرتوویی عێراق به‌رانبه‌ره به پاراستنی مافی نه‌ته‌وه سه‌ره‌كییه‌كان و سیستمی فیدراڵی كه له ساڵی 2005 له ده‌ستووردا ده‌نگیان پێ داوه.
دادگای فیدراڵی له ساڵی 2021 ئه‌كتیڤ كراوه‌ته‌وه و یاسای پێكهێنانی دادگای فیدراڵی هه‌موار كرایه‌وه له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كانی ته‌ماشا بكه‌ن له‌م ماوه كه‌مه‌دا زۆرترین بڕیاری دژی كوردستان ده‌ركردووه، زیاتر له ٥٠ ماده هه‌یه جێبه‌جێ نه‌كراوه و پێوه‌ندی هه‌یه به مافی پێكهاته‌كانی عێراق و له‌ناویشیاندا مافی گه‌لی كوردستان .
وه‌ك دادوه‌رێك بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی، سیاسین یان یان یاسایی؟
عێراقی پاش سه‌دام حوسێن له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنێكی ده‌ستووری نوێ بنیات نراوه‌ته‌وه، كورد و عه‌ره‌بی سوننه و شیعه، به‌پێی ده‌ستوور ئه‌م سێ پێكهاته‌یه ڕه‌چاوی هاوسه‌نگییه‌كی ده‌ستووری كراوه بۆیان، دادگای فیدراڵی ڕه‌چاوی ئه‌م هاوسه‌نگییه ده‌ستوورییه‌ی نه‌كردووه.
له هه‌مواری یاسای ژماره 30 ساڵی 2005 ئاماژه‌ی پێ كراوه، له ماده‌ی 93ی ده‌ستووری عێراق ده‌سه‌ڵاتی دادگای فیدراڵی به‌ڕوونی دیاری كراوه، یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یه چاودێری ده‌ستووریبوونی یاساكان بكات كه جێبه‌جێ ده‌كرێن له عێراقدا، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نه‌یتوانیوه كاره‌كانی خۆی بكات، دروستر بڵێین لای داوه له ڕێڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی خۆی و زۆرجار دژی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیار ده‌دات، بۆیه ئه‌م بڕیارانه‌ی ده‌رده‌چن له‌لایه‌ن ئه‌و دادگاوه دژ به كوردستان، سیاسین نه‌ك یاسایی.
پاراستن و یه‌كگرتوویی عێراق به‌رانبه‌ره به پاراستنی مافی نه‌ته‌وه سه‌ره‌كییه‌كان و سیستمی فیدراڵی
له هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی سیستمی فیدراڵی به‌رجه‌سته ده‌كرێت، دادگای فیدراڵی بوونی هه‌یه مێژووی بڕیاره‌كانیان بخوێنه‌ره‌وه، كاتێك ناكۆكی دروست ده‌بێت له نێوان هه‌رێمه‌كان و حكوومه‌تی مه‌ركه‌زیدا، دادگای فیدراڵی ڕه‌چاوی هه‌رێمه‌كان زیاتر ده‌كات بۆ پاراستنی سیستمی فیدراڵیبوونی وڵاته‌كه‌یان و ده‌بێت دادگای فیدراڵی، ئامانجی پاراستنی مافی هه‌موو عێراق بێ به تایبه‌ت پاراستنی سیستمی فیدراڵی، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو بڕیاری ئه‌م دادگایه بووه به بێده‌سه‌ڵاتكردن و بچووككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی یاسایی كوردستان كه له ده‌ستووردا جێگیره .
پێتان وایه دادگای فیدراڵی كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ته‌وژمه سیاسییه‌كان؟
به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم نه‌ك ئێمه پێمان وایه بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له سوننه‌كانیش، پێمان وایه كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی هه‌ندێك له سیاسییه‌كانی عه‌ره‌بی شیعه‌وه، له‌ناویشیاندا ئه‌وانه‌ی له ئێرانه‌وه نزیكن. دادگا ده‌بێت له هه‌موو كاتێكدا سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت، ئه‌و كارانه بكات كه تایبه‌تمه‌ندیی خۆیه‌تی، به‌شێكی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ی شوێنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردنی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به پێی پره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، ئه‌وان ته‌نیا ده‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به‌رجه‌سته بكه‌ن كه له ماده‌ی 93ی ده‌ستووردا هاتووه، كاتێك وه‌ك خۆی نه‌یتوانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێ بكات، كه‌واته ئه‌م دادگا فیدراڵییه كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ژموونی سیاسییه‌كان له عێراقدا.
دادگای فیدراڵی ده‌توانرێت له‌كار بخرێت كاتێك ده‌بینرێ به ئاشكرا ماده‌كانی ده‌ستوور پێشێل ده‌كات؟
دادگای فیدراڵی له سه‌رده‌می حوكمی مه‌ده‌نیی برێمه‌ر دامه‌زراوه، پێش دانانی ده‌ستوور ئه‌م دادگایه پێكهێنراوه پاشان بۆ ماوه‌یه‌ك كاره‌كانی ڕاوه‌ستا. دادگاكه تا ساڵی 2021، په‌رله‌مانی عێراق له بری ئه‌وه‌ی به پێی ماده‌كانی 92,93 و 94 كه له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه، دادگای فیدراڵیی نوێ پێكبهێنێت، ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه له په‌رله‌مانی عێراق هه‌موارێكیان كرد، له یاسای دادگای فیدراڵی ژماره 30 ساڵی 2005 و له هه‌مواره‌كه‌ش هاتووه، ده‌بێت ڕه‌چاوی پێكهاته‌كانی عێراق بكرێت و ته‌وازنی ده‌ستووری له دادگای فیدراڵی ڕه‌چاو بكرێت، كورد و سوننه و شیعه، ته‌وازنی ده‌ستووری ڕه‌چاو بكرێت، ئێسته ئه‌وه‌شیان پێشێل كردووه، ئه‌وه‌بوو دادوه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان زێباری ئه‌ندامی دادگای فیدراڵی بوو له‌سه‌ر پێكهاته‌ی كورد، دادگاكه‌ی به‌جێهێشت به‌هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌گه‌ر ڕاستگۆ بن له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستاندا، دادگای فیدراڵی به‌پێی ده‌ستوور به یاسایه‌كی نوێ پڕۆژه‌كه‌ی بنێرێته په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و ئه‌م دادگایه له‌كار بخه‌ن و دادگایه‌كی نوێ جێگه‌ی بگرێته‌وه، هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی عێراق مافیان پارێزراو بێت، گرنگه دادگای فیدراڵی دادگایه‌كی بێلایه‌ن بێ و پارێزه‌ری هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق و سیستمی فیدراڵی بێت، هه‌موو هه‌ست به‌وه بكه‌ن له‌و دادگایه یه‌كسانن و مافه‌كانیان پارێزراوه.
هه‌ڵه‌بجه \ عه‌زیز ڕه‌سووڵ