له پارێزگای خوراسانی رهزهویی ئێران، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی كه‌ردا گیرا كه له خواردنگه و هوتێله‌كان ده‌رخواردی خه‌ڵك دراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڤیتێرنه‌ریی مه‌شهه‌د بڵاوی كرده‌وه، له 19ی ره‌شه‌مێوه تا سه‌ره‌تای نه‌ورۆز، ده‌ستیان به‌سه‌ر چوار ناوه‌ندی دابه‌شكردنی گۆشتی كه‌ر و ئه‌سپدا گرتووه و سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانیش داخراون.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گوتوویه‌تی، له دوو رۆژی رابردووش‌دا له خواردنگه‌یه‌كی تایبه‌ت به پیتزا و خواردنگه‌ی هوتێلێك، بڕێك گۆشتیان دۆزیوه‌ته‌وه كه هی ئه‌سپ و كه‌ر بوون.
له ئێران نرخی گۆشتی سوور زۆر گران بووه، ئه‌مه‌ش هانی سه‌رپێچكارانی داوه گۆشت و ئه‌سپ و كه‌ر ساغ بكه‌نه‌وه
پێویسته بگوترێ له ئێران نرخی گۆشتی سوور زۆر گران بووه، ئه‌مه‌ش هانی سه‌رپێچكارانی داوه گۆشت و ئه‌سپ و كه‌ر ساغ بكه‌نه‌وه و ده‌رخواردی میوانانی بده‌ن.
مه‌شهه‌د یه‌كێك له گرنگترین شاره مه‌زه‌وییه‌كانی ئێرانه كه مه‌زارگه‌ی ئیمام ره‌زای شیعه‌كانی لێیه، ساڵانه له وه‌رزی نه‌ورۆزدا به ملیۆنان كه‌س به مه‌به‌ستی گه‌شت و زیاره‌ت سه‌ردانی شاره‌كه ده‌كه‌ن.
خواردنگه و هوتێله‌كانی ئه‌و شاره پڕن له میوان و ئه‌مه‌ش وایكردووه، هه‌ندێك بازرگانی چاوچنۆك له جیاتی گۆشتی سووری حه‌ڵاڵ، گۆشتی كه‌ر پێشكه‌شی زیاره‌تكاران و میوانان بكه‌ن.