بۆچی بەم ڕەمەزانە حەزت بۆ خواردن نەماوە؟

:: PM:07:40:25/03/2024 ‌

ئەگەر بەم مانگی ڕەمەزان كە لە پاشێوەوە نانت نەخواردووە و ئێوارەش كە بانگ دەدات، برسیت نییە و تاقەتی نانخواردنت نییە، ئەوە بزانە كێشەكە لە گەدەدا نییە، بەڵكوو پێوەندی بە مێشكەوە هەیە.

زانایان پاش ساڵانێكی زۆر ئەوەیان بۆ دەركەوتووە، خەمۆكی و دڵەڕاوكێ، دەبنە هۆی ئەوەی حەزی خواردن دابەزێنن، چونكە خانە دەمارەكان لە دەوروبەری مێشك تووشی شڵەژان دەبێت، لەو شوێنەی پێوەندی بە سۆزەوە هەیە كە پێی دەگوترێت بادامی مێشك.

هایگیانگ كای، مامۆستای یاریدەدەر لە زانكۆی ئەریزۆنا، بەشی دەمارناسی و تیمی هاوبەش لەو توێژینەوەیە، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە لەدەستدانی حەزی خواردن، بەهۆی ئەو خانە دەمارییانەی ناوچەی بادامی مێشكە كە بە بچووكترین گرێ وا دەكات بەردەوام هەست بە تێربوون و تەنانەت ڕشانەوە بكەیت، یان تامی تاڵ لەسەر زارت دەبێت.

پسپۆڕان وای بۆ دەچن، بۆ ئەوەی ئەمە چارەسەر ببێت، پێویستە لایەنی دەروونی كەسەكە بگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.



وشە - عەبدوڵا عومەر