لە سینەماكانی هۆڵیوودیش جیاوازیی لە نێوان ژن و پیاو دەكرێت

:: AM:09:25:26/03/2024 ‌
یەك لە ئەكتەرە ژنەكانی هۆڵیوود كە خاوەنی خەڵاتی ئۆسكارە، لە دیمانەیەكدا باس لەوە دەكات كە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە، بە روونی ئەوە دەبینرێت كە لەڕووی كرێی هونەرمەندانەوە و بەتایبەتی لە نێوان ئەكتەرە پیاو و ژنەكان، جیاوازی زۆر دەكرێت و ژنەكان بە پلە دوو تەماشا دەكرێن.

پێگەی "ئیلاف" ئەمڕۆ سێشەم 26ی ئادار، هەواڵەكەی لە تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریكی وەرگرتووە و لەسەر زاری ئۆلیڤیا كۆڵمان بڵاوی كردووەتەوە، بەتایبەتی لە ماوەی زیاتر 10 ساڵە هەست بە جیاوازییە لە نێوان ئەكتەرە پیاو و ژنەكان لە كاری سینەمایی دەكرێت، پیاوەكان لە سەرووی ژنەكانەوەن.

ئۆلیڤیا كۆڵمان كە خۆی خاتوونە ئەكتەرێكی ناوداری جیهانییە و هەڵگری خەڵاتی ئۆسكارە، لەو دیمانەیەدا زیاتر گوتی، جیاوازییەكە لە نێوان ئەكتەرە پیاوەكان و ژنەكان لەڕووی كرێوە بە جۆرێكە، ئەگەر من پیاو بوومایە و ناوم "ئۆلیڤیا" نەبوایە و "ئۆلیڤەر" بوایە، كرێیەكەم لە فیلمێكدا چەندان جار بارتەقای ئەو كرێیە دەبوو كە ئێستە لە فیلمێكدا وەریدەگرم.

ئەو ئەكتەرە ئەوەشی گوت، ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە ئەو جیاوازییە لە گۆڕەپانی هونەریدا بە روونی دەبینرێت بەتایبەتی لە دنیای هۆڵیوود.

بۆ ئەوەیش كۆڵمان نموونەی ئەوەی هێنایەوە كە نوێترین لیست كە بڵاو كرایەوە، تایبەت بوو بە كرێی ئەكتەرەكانی هۆڵیوود لە فیلمدا، لەناو 10 ناودا تەنیا دوو ژنی تێدا بوو، خۆ ئەگەر دیقەت بكەنە سەر بینەری فیلمەكان، زیاتر ئەكتەرە ژنەكان توانیای زیاتریان هەیە بینەر بۆ تەماشای فیلمەكان رابكێشن.





وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د