ئه‌مڕۆ به‌شێكی باڵه‌خانه‌یه‌كی شوێنه‌واری له پارێزگای دیاله داڕووخا، باڵه‌خانه‌كه كه‌وتووه‌ته ناوه‌ندی باقووبه‌ی پارێزگاكه كه دروستكردنی بۆ سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌شێكی گه‌وره‌ی باڵه‌خانه‌ی "سه‌رای" داڕووخاوه كه رووخانه‌كه نهۆمی دووه‌می باڵه‌خانه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌و باڵه‌خانه‌یه شوێنه‌وارییه و له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا دروست كراوه.
ئاماژه دراوه كه ئه‌و باڵه‌خانه‌یه به گرنگترین شوێنه‌واری مێژوویی له پارێزگاكه هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌شی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه كه نهۆمی دووه‌میه‌تی، به‌ته‌واوی داڕووخاوه، هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه لایه‌نی پێوه‌ندیدار له حكوومه‌تی عێراق، ماوه‌یه‌كی زۆره په‌راوێزی كردووه و ماوه‌ی ده‌یان ساڵه كه داوا ده‌كرێ نۆژه‌ن بكرێته‌وه، به‌ڵام فه‌رامۆش كراوه.
پێگه‌كه له‌باره‌ی باڵه‌خانه‌كه‌وه زیاتر گوتی، وێڕای كۆنییه‌كه‌ی، به‌ڵام چه‌ندان دامه‌زراوه‌ی رۆشنبیری و رێكخراو و یه‌كێتیی كۆمه‌ڵایه‌تی تێیدا كاره‌كانی خۆیان به‌ڕێوه ده‌بن. باس له‌وه ده‌كرێ كه ئێسته به‌هۆی رووخانه‌كه‌وه، ئه‌وان بێ شوێن ده‌مێننه‌وه.
له دوای ساڵی 2003 و رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن، شوێنه‌واره‌كانی عێراق زۆربه‌یان كه‌وتنه‌به‌ر تاڵان، هاوكات له‌لایه‌ن حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی دواتریش، بایه‌خ به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه شوێنه‌وارییه‌كان نه‌دراوه كه زۆریان پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه، داڕووخانی "سه‌رای"ی باقووبه‌یش یه‌ك له‌و شوێنه‌وارانه‌یه كه ماوه‌ی ده‌یان ساڵه داوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌كرێت، به‌ڵام به‌بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه.