بۆ دووه‌م جار دۆناڵد تره‌مپ به‌ربژێری كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، خۆی به په‌یامنێری مه‌سیح ده‌چوێنێت و ده‌ڵێ، شه‌ڕه یاساییه‌كانم هاوشێوه‌ی دادگاییكردنه‌كانی حه‌زره‌تی مه‌سیحه.
ئه‌مڕۆ 27ی ئادار، دۆناڵد تره‌مپ له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له سۆشیال میدیای تایبه‌تی ''
تروس'' نووسیویه‌تی، سوپاسی دادگا ده‌كه‌م بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی سزادانی دارایی له تۆمه‌ته‌كه‌م، ئه‌م دادگاییهم هاوشێوه‌ی لهخاچدانهكهی حه‌زره‌تی مه‌سیح دێته پێشچاو.
به‌مدواییه سه‌رۆكه‌كه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان جار دادگایی كرا و به‌هۆی گهندهڵییهكانیهوه، به‌گوێره‌ی لیژنه‌ی چاودێریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ هه‌ر گه‌شتێك كه كاربه‌ده‌ستانی كردوویانه، تره‌مپ له ڕێی تهلارهكانیهوه، بڕه پاره‌یه‌كی زیاتری له به‌رپرسه‌كان سه‌ندووه كه حكوومه‌ت ئه‌ركی پێدانی پاره‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ بۆ مانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان له هۆتێله‌كانی تره‌مپ.
ته‌نیا ویلایه‌تی نیویۆرك داوای 370 ملیۆن دۆلاری له تره‌مپ كردووه و پارێزگاری ئه‌و شاره له به‌یاننامه‌یكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی دزیوه و ده‌بێت ڕاده‌ستی بكاته‌وه، به‌م هۆیه‌شه‌وه تره‌مپ هه‌ستاوه به به‌كارهێنانی نزایه‌ك كه حه‌زره‌تی مه‌سیح تێیدا داوای له خوا كردووه دوژمنه‌كانی سزا بدات، به‌مه‌ش جارێكی تر تره‌مپ خۆی وه‌ك مه‌سیح پێشان داوه.
ئه‌مه‌ریكییه‌كان ترسیان له‌وه هه‌یه به چواندنی خۆی به په‌یامنێر، تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌ها بدات به خۆی و له هیچ هه‌نگاوێك نه‌گه‌ڕێته‌وه، ته‌نانه‌ت دژایه‌تیكردنی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكاش.