به‌رله‌وه‌ی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات كه بڕیاره‌ی له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو بگاته ئه‌و وڵاته، سه‌رۆكی گرووپێكی میلیشیایی عێراقی، هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی له عێراق نه‌كشێنێته‌وه، كۆشكی سپیی لێ ده‌كه‌ینه كۆشكی ره‌ش.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 28ی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بڵاو كرایه‌وه كه محه‌مه‌د شیاع سوودانی بڕیاره له 15ی مانگی داهاتوو "نیسان" سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات، یه‌ك له داواكانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق، محه‌مه‌د ته‌میمی سه‌رۆكی گرووپی میلیشیایی "فه‌یله‌قی وه‌عدی سادق" كه به‌شێكه له مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی عێراق، له دیمانه‌یه‌كی "نیوزویك" گوتی، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ئه‌مه‌ریكا له عێراق نه‌كشێته‌وه، كۆشكی سپیی لێ ده‌كه‌ینه كۆشكی ره‌ش.
ته‌میمی له دیمانه‌یه زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هێزه‌كانی له وڵاته‌كه‌ی نه‌كشێنێته‌وه، به جۆرێك هێرشی ده‌كه‌ینه سه‌ر، زۆر زیاتر بێت له‌وه‌ی حه‌ماس له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو كردیه سه‌ر ئیسرائیل.
ئه‌وه‌شی گوت كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به داواكارییه‌كانی عێراق رازی نه‌بێت، ئه‌وكات ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ناو تابووتی مه‌رگ بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، ئه‌وكات كۆشكی سپییان لێ ده‌كه‌ینه كۆشكی ره‌ش.
دواتریش محه‌مه‌د ته‌میمی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی میلیشیاكه‌ی ئه‌و سه‌ربه ئێران بێت گوتی، ئێمه له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌ربه ئێران بین، به‌ڵكو "فه‌یله‌قی وه‌عدی سادق"، هێزێكی دروست عێراقییه.
مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق له چه‌ند گرووپێكی میلیشیایی سه‌ربه ئێران پێكدێت، پێشتریش ئه‌و مقاوه‌مه‌یه رای گه‌یاندبوو كه چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیان له دژی ئه‌مه‌ریكا په‌ره پێ ده‌ده‌ن، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته پاڵپشتی له ئیسرائیل له جه‌نگه‌كه‌ی له دژی فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كات، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران هاووڵاتیی سڤیلی فه‌له‌ستینی كوژراون.