به‌هۆی خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی شه‌ڕی غه‌زه و ڕانه‌گرتنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ ئیسرائیل، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئێسته شاره‌زایانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئیسرائیل به ئه‌نجامدانی جینۆساید تاوانبار ده‌كه‌ن، زۆر له به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژی بایدن ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
ئانێل شێلین ئه‌ندامی پێشووی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فه‌ریقا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه
ڕای گه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه به‌ر به فرۆشتنی چه‌ك بگرێت به ئیسرائیل له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌یه‌وه، بۆیه ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه، زۆری تر له به‌رپرسه دیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێیان وایه، ئه‌وه‌ی كه ئیسرائیل ده‌یكات به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی سڤیلی غه‌زه، له ده‌ره‌وه‌ی به‌هاكانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكایه و پێویسته به‌ری پێ بگیرێت.
له ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌رۆكی دیموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیران، داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیلی كرد، به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و ڕێگریكردن له ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، لای زۆرینه‌ی دیموكراته‌كان، ئیسرائیل پێویستی به هه‌ڵبژاردنێكی ناوخۆییه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ.
شێلین پێی وایه ئیسرائیل هه‌موو یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی شكاندووه، هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایه‌شی پێشێل كردووه كه ڕێ له‌و وڵاتانه ده‌گرێت هاوكاری له ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرن خه‌ڵكی سڤیل بكوژن. به‌رپرسه‌كه‌ی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، حكوومه‌ته‌كه‌ی بایدن به‌ڵگه‌ی ته‌واوی پێ گه‌یشتووه كه سوپای ئیسرائیل له ناو كه‌رتی غه‌زه، سڤیله‌كان ده‌چه‌وسێنێته‌وه، به‌ڵام نیازیان نییه ئه‌و به‌ڵگانه بخه‌نه به‌رده‌م ڕای گشتی.
ئێسته ئیداره‌ی بایدن له ژێر فشارێكی زۆری ناوخۆی و ده‌ره‌كیدایه بۆ ڕاگرتنی پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوپای ئیسرائیل، به‌كارنه‌هێنانی ڤیتۆ به‌رانبه‌ر به ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان، مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت بایدن به هه‌ندێك له سیاسه‌ته‌كانیدا ده‌چێته‌وه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی دیموكراته‌كان و به‌تایبه‌تی چه‌په‌كان و ئیسلامییه‌كان، پێویسته بایدن واز له پاڵپشتیی هه‌میشه‌یی بۆ ئیسرائیل بهێنێت.