شامپۆكەی حەمەستایل شێرپەنجە بڵاو دەكاتەوە

:: PM:02:09:28/03/2024 ‌
دوای هاتنەوەی ئەنجامی پشكنینەكانی ئەو شاپۆیەی لە سلێمانی، رووخساری دوو كەسی تووشی هەڵئاوسان كرد، دەركەوت كەسی بەكارهێنەر تووشی شێرپەنجە دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەم 28ـی ئادار، كەیوان خەلیل نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری لە قایمقامییەتی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، دوای بەدواداچوونیان بۆ سكاڵای ئەو هاووڵاتییەی كە بەهۆی بەكارهێنانی شامپۆی جۆری (بریم لێس)ـی چینی ‌تووشی دۆخێكی نەخوازراوی تەندروستی كردبووەوە.

زیاتر گوتی، لیژنە هاوبەشەكان توانیان لە سەرجەم ماركێت و شوێنەكانی فرۆشتندا، رێگری لە فرۆشتنی ئەو جۆرە شامپۆیە بكەن، كە گومانی لێ كرا لە ئەگەری بەكارهێنانیدا، زیان بە تەندروستیی هاووڵاتییان بگەیەنێت.

باسی لەوەش كرد، لە ژێر چاودێریی قایمقامییەتی سلێمانی، پشكنینی تاقیگەیی بۆ ئەو جۆرە شامپۆیە ئەنجام دراوە،‌ لە ئەنجامیشدا دەركەتووە لە پێكهاتەكانی ئەو جۆرە شامپۆیەدا‌، دوو مادەی سەرەكی هەن كە هۆكارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.

روونی كردەوە،‌ ئەو شامپۆیە دەبێتە هۆی رووشانی پیست و سووربوونەوە و خوران و ئاوسان، بۆیە بڕیاری قایمقامی سلێمانی تەواوی ئەو جۆرە شامپۆیە دەستی بەسەردا گیراو لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناو دەبرێت.



وشە - رامیار جەواد