وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچەی مانگی شوباتی بڵاو كردەوە

:: PM:05:58:28/03/2024 ‌

وەك لە موژەكەی دوێنێی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم هات، مووچەی مانگی دووی ئەمساڵ دابەش دەكرێت و ئاماداسازیش بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ دەكرێت، ئەمڕۆ پێنجشەم وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی راگەیاند.

بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی بڵاوی كردووەتەوە، دابەشكردنی مووچە لە رۆژی شەموو 30ی ئاداری 2024 دەست پێ دەكا و لە ماوەی چەند رۆژێكدا زۆرینەی وەزارەت و دەستەكان مووچە وەردەگرن و خشتەكەش بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەكات.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل