مقاوه‌مه‌ی عێراقی له‌ ڕێی درۆنه‌وه‌ ئیسرائیلی كرده‌ ئامانج

:: AM:09:24:07/04/2024 ‌
مقاوه‌مه‌ی عێراقی له‌ ڕێی درۆنه‌وه‌، پێگه‌یه‌كی ئیسرائیلی له‌ ''ئیلیات'' یان (ئوم ره‌شڕه‌شه‌) كرده‌ ئامانج له‌ ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی كه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌. 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتی نیسان، كه‌ناڵی ''مه‌یادین''ی لبنانی ئاشكرای كرد، درۆنه‌كه‌ی مقاوه‌مه‌ی عێراقی دوای یه‌ك سه‌عات له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ هاتووه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیل له‌ جۆلانی سووریا، ئه‌و گرووپه‌ ئیسرائیلی له‌وه‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، له‌ ئه‌گه‌ری درێژه‌دان به‌ شه‌ڕی غه‌زه‌، ئه‌وا به‌ شێوازێكی به‌رده‌وام ئیسرائیل ده‌كه‌نه‌ ئامانج. 

له‌ به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیدا هاتووه‌، هێرشه‌كانیان بۆ ناو ئیسرائیل چڕ ده‌كه‌نه‌وه‌، جێی باسه‌ به‌مدواییه‌ ئیسرائیل گورزێكی كوشنده‌ی له‌ ئێران دا و له‌ سووریا سێ فه‌رمانده‌ی هه‌ره‌ باڵای ئه‌و وڵاته‌ی كوشت، چوار ئه‌فسه‌ری سه‌ربه‌ فه‌یله‌قی قودسیش له‌ ناو كوژراوه‌كاندا بوون، بۆیه‌ دووباره‌ به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه‌ به‌ چالاكییه‌كانیان. 

چاوه‌ڕێ ده‌كرێ به‌منزیكانه‌ و به‌ دیاریكراوی پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، ئێران وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بداته‌وه‌ و هێرشی ڕاسته‌وخۆ بكاته‌ سه‌ر بنكه‌ دیپلۆماسییه‌كانی ته‌لئه‌بیب له‌ ناوچه‌كه‌. 


وشە - ئارا هێمن