ده‌سته‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسرائیل و میدیاكانی ئه‌و وڵاته رایان گه‌یاند، ئیسرائیل په‌یامی بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه ناردووه كه له هێرشیان بۆ سه‌ر ئێران، نابنه مه‌ترسی بۆ سه‌قامگیریی وڵاته‌كانیان.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی میدیاكانی ئیسرائیل، فه‌رمانده‌یی سیاسی و ته‌ناهی له ئیسرائیل، به‌ڕوونی و یه‌كلاكه‌ره‌وه بڕیاریان داوه كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئێران، بۆ ئه‌وه‌یش تاواوی وڵاتانی ناوچه‌كه‌یان ئاگادار كردووه كه هێرشه‌كه‌یان، مه‌ترسی بۆ سه‌قامگیریی وڵاته‌كانیان دروست ناكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیسرائیل گوتوویه‌تی، هێزی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كاریی ته‌واوی كردووه بۆ هێرشه‌كه‌یان. دیسان دووپاتی كرده‌وه كه هێرشی ئیس رائیل بۆ سه‌ر ئێران، مه‌ترسیی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی وڵاتانی ناوچه‌كه دروست ناكات و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناوچه‌كه تووشی جه‌نگێكی هه‌رێمی نه‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی جه‌نگی ئیسرائیل بڕیاری داوه به‌جۆرێك هێرش بكاته سه‌ر ئێران، هاوپه‌یمانانی خۆی تووڕه نه‌كات، به‌ڵكو چاوی له‌وه‌یه هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی پته‌و له دژی تاران پێكبێت.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایش ده‌ڵێن، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ هێرشی ئیسر ائیل بۆ سه‌ر ئێران، سنووردار بێت، یان ره‌نگه بریكاره‌كانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه و له ناوچه‌كه بكرێنه ئامانج.
رۆژی 13ی نیسان، ئێران هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل و باس له‌وه ده‌كرێ 330 مووشه‌ك و درۆنی ره‌وانه‌ی ئیسرائیل كردووه. ئیسرائیل ده‌ڵێ 99%ی مووشه‌ك و درۆنه‌كانی له ئاسمان ته‌قاندووه‌ته‌وه و ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌ك كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكیان نه‌بووه و ته‌نیا منداڵێك به سووكی بریندار بووه.
ئێران ئه‌و هێرشه‌ی له تۆڵه‌ی هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كونسوڵگه‌كه‌ی له دیمه‌شق ئه‌نجام دا كه به هۆیه‌وه حه‌وت فه‌رمانده‌ی باڵای فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران كوژران.