ناوه‌ندی كۆنه سه‌ربازانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراق، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا داوای قه‌ره‌بووی هه‌شت ساڵ جه‌نگ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ده‌بێ عێراق به قه‌باره‌ی تریلیۆنێك و 600 ملیار دۆلار قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه.
ره‌زا شه‌ره‌فخانی سكرتێری گشتیی ناوه‌نده‌كه، ئاماژه‌ی به سه‌ردانی ده‌سته‌یه‌كی باڵای رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 1993 بۆ ئێران كرد و به‌قسه‌ی خۆی رێكخراوه‌كه، ئه‌و مافه‌ی به سه‌ربازانی ئێرانی داوه داوای قه‌ره‌بوو بكه‌ن.
ئه‌و روونی كرده‌وه، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی ئێران له‌م رووه‌وه كه‌مته‌رخه‌م بوون، بۆیه ئه‌وان داوای قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن وه‌ك چۆن كوێت توانی سه‌رووی 50 ملیار دۆلار له عێراق بستێنێت.
شه‌ره‌فخانی باسی له‌وه كرد كه حكوومه‌ته‌كانی ئێران و عێراق، رێككه‌وتوون كه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ باسی قه‌ره‌بوو نه‌كه‌ن و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش له ساڵی 2021ه‌وه كۆتایی پێ هاتووه.
حكوومه‌تی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ش ملیار دۆلاری له كۆریای باشوور بگه‌ڕێنێته‌وه، له هه‌زار ده‌رگای دا
''حكوومه‌تی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ش ملیار دۆلاری له كۆریای باشوور بگه‌ڕێنێته‌وه، له هه‌زار ده‌رگای داوه، له كاتێكدا ساڵی 2009 لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی په‌رله‌مانی ئێران كۆی قه‌ره‌بووه‌كه‌ی به تریلیۆنێك و 100 ملیار دۆلار دانا و ئێسته‌یش ئێمه داوای زیاتر له تریلیۆنێك و 600 ملیار دۆلار ده‌كه‌ین.'' شه‌ره‌فخانی وای گوت.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی ''
جماران'' ئه‌و كۆنه سه‌ربازه ده‌ڵێ، له داهاتوودا له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران‌دا خۆیان رێك ده‌خه‌نه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێكتر داوای مافه‌كانیان بكه‌ن.
جێی باسه تریلیۆنێك و 600 ملیار دۆلار، بریتییه له بودجه‌ی زیاتر له 10 ساڵی عێراق و ئه‌سته‌مه هیچ لایه‌نێكیان ئاماده بن ملكه‌چی هیچ جۆره قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ك بن.