هه‌نگاوی جێگیركردنی سیستمی پاتریۆت له هه‌ولێر دوای ئه‌وه دێت، ئێران بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی مووشه‌كی ده‌كرد له ئیسرائیل، كه تێیدا یه‌كێك له‌و مووشه‌كانی ئێران ئاراسته‌ی ته‌لئه‌بیبی كرد، له هه‌ولێر خرایه خواره‌وه، جێگیركردنی سیستمی پاتریۆت پاڵپشتی له پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هه‌ولێر ده‌پارێزێت له مووشه‌ك و درۆنه ئێرانییه‌كان.
جێگیركردنی سیستمه به‌رگرییه‌كه، پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌هێز ده‌كات و ئێران بێ ئومێد ده‌كات له كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی واشنتن له عێراق.
لە ماوەی پێشوو ''
وشە'' بڕیاری پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگەی بڵاو کردەوە کە لە لایەن کۆنگرێسی ئەمەریکاوە لە یاسای بەرگری نیشتیمانی ئەو وڵاتە بۆ ساڵی 2024 جێگری کرابوو.
لە پڕۆژە یاساکەدا هاتووە، لە پاڵ پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دابینکردنی سیستمی دژەموشەک، یەکێک لە بەندە گرنگەکانی یاساکە پێکهاتووە لە پێدانی ڕاهێنان و مەشق بۆ هێزی پێشمەرگە لە ڕووی چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستمە بەرگرییەکانەوە، لە یاساکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە وەزارەتی بەرگری پابەند کراوە بەوەی 90 ڕۆژ لە دوای ئامادەکردنی پلانەکە لە مانگی شوبات، پلانەکە جێبەجێ بکرێت بە تەواوی بەندەکانییەوە، واتا هەم پڕچەککردنی پێشمەرگە و هەم پێدانی ڕاهێنان بۆ بەکارهێنانی سیستمەکانی بەرگریی تایبەت ماوەی جێبەجێکردنەکەی 90 ڕۆژە.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی یاساکە دەست لەسەر ئەم بەستەرە دابگرە.