دوو ڕۆژە كۆمیانیای مێتا، خاوەنی واتساپ، لەجێی ڕەنگە سەوزە ماتەكە، سەوزێكی بریقەداری بۆ نیشانەی ئۆنلاین و مایك و نیشانە سەرەكییەكانی تر داناوە، ئەمەش بێزاری لەناو بەكارهێنەراندا دروست كردووە.
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، بە تایبەتی تۆڕی X هەڵمەتێكیان لە دژی واتساپ بەرز كردووەتەوە و داوا دەكەن دۆخەكە وەك خۆی لێ بكرێتەوە. یەكێك نووسیویەتی: ئێمە نامانەوێت هیچی لێ بگۆڕن، تكایە لێمان بگەڕێن وەك خۆی بێت.
وێڕای ئەوەی وا دەردەكەوێت، تەنیا گۆڕانێكی سادەی دیزاین بێت، بەڵام لای بەكارهێنەران بێزاركەر و مایەی گاڵتەجاڕییە.
كۆمپانیا مێتا، بەردەوام بۆ ئەوەی سەرنجی بەكارهێنەرانی ڕابكێشێت، هەوڵ دەدات گۆڕانكاری لە دیزاینی ئەپەكانیدا بكات، بەڵام زۆر جاری تریش هەبووە كە لە سەرەتادا كەس لێی ڕازی نەبووە و دواتر لەسەری ڕاهاتوون.