شیری مانگا ئەنفرۆنزای باڵندەی لەگەڵە

:: PM:10:58:19/04/2024 ‌

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕای گەیاند كە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بە شێوەیەكی زۆر توند لە شیری مانگاكانی ئەمەریكادا هەیە و مەترسی بۆ سەر گیانی بەكارهێنەرانی دروست دەكات.

ئەمڕۆ هەینی، 19ی نیسان، چینگ چانگ، گوتەبێژی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕای گەیاند، زۆرێك لەو مەزرایانەی مانگا بەخێو دەكەن، ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەیان تێ كەوتووە و بە شێوەیەكی زۆر خێراش لە تەواوی ئەمەریكادا بڵاو دەبێتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەكەین بۆ ناو گیاندارە شیردەرەكانی تریش بگوازرێتەوە.

ڕێكخراوەكە داوا لە خەڵكی دەكات، شیری هەڵگیراوی كارگەكان و بەروبوومە شیرەمەنییەكان بخۆن و شیری تازە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بەكار نەهێنن.

ئەگەرچی چینگ چانگ دەڵێت، تا ئێستە ئەو ڤایرۆسە تەنیا لە مانگاكانی ئەمەریكادا تەشەنەی كردووە، بەڵام بەدووری نازانێت بگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی تریش.


وشە - عەبدوڵا عومەر