لە سلێمانی تەرمێك دۆزرایەوە

:: AM:11:10:20/04/2024 ‌
پۆلیسی سلێمانی رای دەگەیەنێت، تەرمی كەسێكیان لە بەردەم كافتریایەك دۆزیوەتەوە كە پێدەچێت جەڵتە لێی دابێت و خەڵكی سلێمانی نییە.

ئەمڕۆ شەموو 20ـی نیسان، تەرمێك لە سلێمانی دۆزرایەوە، تا ئێستە هۆكاری مردنەكەی بە تەواوەتی دیار نییە چییە، سەركەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تەرمی هاووڵاتییەكی /45 ساڵ/ بە ناوی سەلام سەلمان لە بەردەم یەكێك لە كافتریاكانی سلێمانی دۆزراوەتەوە كە خەڵكی ناوەڕاست و خوارووی عێراقە.

زیاتر گوتی، تیمەكانی بەڵگەی تاوان گەیشتوونەتە لای تەرمەكە و دەركەوتووە هیچ شوێنەوارێكی لێدان و ئەشكەنجەدانی پێوە نییە، بەڵكو زۆر رشاوەتەوە و پێدەچێت جەڵتە لێی دابێت.

دۆزینەوەی ئەو تەرمە لە كاتێكدایە دوێنێش لە هەڵەبجە، تەرمێك دۆزرایەوە و لە سلێمانیش تەقینەوەیەك رووی دا.



وشە - رامیار جەواد