له دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزی 2021 و قووڵبوونه‌وه‌ی ململانێكانی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، چه‌ندان پله‌دار و كه‌سی دیار كوژراون وه‌ك ته‌سفیه حیسابی كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی، له ماوه‌ی سێ ساڵی دوای رووداوه‌كان تا ئێسته ئه‌و كوشتن و پیلانانه له‌ناو یه‌كێتی به‌رده‌وامه، سه‌ره‌تا به كوشتنی كه‌سه نزیكه‌كانی لاهوور ده‌ستیان پێ كرد، تا ئێسته چوار كه‌سی دیار له‌ناو یه‌كێتی كوژراون كه كه‌سانی نزیك لاهوور جه‌نگی بوون، شاره‌زایان پێیان وایه كوشتنی ئه‌و كه‌سانه به‌هۆی ململانێی دوو ساڵی رابردووی ناو یه‌كێتییه.
موراد كانی كورده‌یی فه‌رمانده‌ی نزیك له لاهوور شێخ جه‌نگی له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2021 له رانیه له ئۆپراسیۆنێكدا له‌گه‌ڵ چه‌ند پاسه‌وانێكی كوژران، دوای ئه‌و عه‌قید هاوكار جاف كه‌سی نزیكی لاهوور شێخ جه‌نگی، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2022 له هه‌ولێر له رێی لكاندنی بۆمبی چێنراو به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه، تیرۆر كرا و دادگاش سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌نجامده‌رانی ده‌ركرد، هه‌روه‌ها فرسه‌ت مه‌له‌كی له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له بازگه‌ی قه‌مته‌ران و دوای چه‌ند رۆژێك مانه‌وه، دواتر گیانی له ده‌ست دا، رۆژی پێنجی ئابی ساڵی رابردوو كاروان عه‌لی شامار كه ده‌گوترێ به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه گیانی له ده‌ست داوه، به‌ڵام هاوڕێیه‌كی ده‌ڵێت چه‌ند رۆژێك پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كراوه، ئه‌ویش گیانی له ده‌ست دا.
سه‌ره‌ڕای كوشتنی ئه‌و كه‌سانه، هه‌ڕه‌شه‌كردن و ناردنی هێز بۆ سه‌ر پله‌دار و كه‌سه دیاره‌كانی ناو یه‌كێتی به‌رده‌وامه، مانگی رابردوو دیوه‌خانی عوزێری له شاری سلێمانی كه نزیكی ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ بوون، رووخێنراو كوێخا دێرین به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵات، له چه‌ند رۆژی رابردوو له سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین پله‌دارێكی پاسه‌وانی سنوور به‌ناوی عه‌قید ئه‌حمه‌د، به‌هۆی فیشه‌كه‌وه گیانی له ده‌ست دا و دواتر پۆلیسی سنووره‌كه رای گه‌یاند، رووداوه‌كه خۆكوژی بووه، هه‌ر دوێنێ هه‌ینی 19ی نیسان له رێی بۆمبێكه‌وه هێرش كرایه سه‌ر عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ته‌قێنرایه‌وه، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بوو.
سامان عارف كه‌سێكی نزیك له‌وانه‌ی تیرۆر كراون، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و رووداوانه‌ی له رابردوودا روویان داوه هه‌ر له موراد كانی كورده‌یی، هاوكار جاف و ئه‌وانه‌ی تریش كه له‌ناو یه‌كێتی بوون، هه‌تا رووداوه‌كه‌ی رۆژی رابردوو كه بۆمب به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی عه‌تا سه‌راوی ته‌قییه‌وه، ده‌ستی ده‌باشانیان له پشته، ئه‌وانه هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن له پێناو خۆیان، به‌ڵام تا سه‌ر بۆیان ناچێته سه‌ر، رۆژێك دێت ده‌بێت به سزای خۆیان بگه‌ن.
ئه‌وانه ده‌ستیان ده‌چێته خوێنی ئه‌وانه‌ی كه چه‌ندان ساڵه خزمه‌تیان كردووه
ئه‌و گوتی، ئه‌وانه ده‌ستیان ده‌چێته خوێنی ئه‌وانه‌ی كه چه‌ندان ساڵه خزمه‌تیان كردووه و قوربانییان داوه و خه‌باتیان كردووه، ئه‌وانه باكیان به‌وه نییه و له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن و ده‌ست ده‌به‌ن بۆ كه‌سه نزیكه‌كانی خۆشیان.
هیوا ره‌شید چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو ئه‌وه‌ی كه ده‌كوژرا خه‌ڵكی ئاسایی، ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ترسی دروست كردووه و خه‌ڵكی تووشی نائارامی كردووه، ئه‌وه‌یه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا كوشتن ناو حزبی گرتووه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی كه‌سی دیار و به‌رپرسی حزبین، كاتێك بگه‌نه ئه‌و ئاسته، به‌رپرسه حزبییه‌كان بكوژرێن، یان هه‌وڵ بۆ كوشتن‌یان هه‌بێت، ئه‌وه ده‌بێت بڵێن دۆخه‌كه هیچ باش نییه، چونكه ئه‌وان له‌و پێگه و پله‌یه بكوژرێن و پارێزراو نه‌بن، كه‌واته هاووڵاتیی ئاسایی هیچ پارێزراو نییه، له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه بكوژ دیار نییه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نییه له‌وباره‌یه‌وه.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وانه به‌هۆی ململانێكانی خۆیانه‌وه خه‌ڵكی تر ده‌كه‌نه قوربانی و بۆ ئه‌وه‌ش په‌نا بۆ كوشتن و تیرۆر ده‌به‌ن، ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه له سنووره‌كه روویان داوه هۆكاره‌كه‌ی بۆ كێشه و ململانێكانی ناو یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه و هێشتا به‌رده‌وامه، ره‌نگه بۆ داهاتووش به‌رده‌وام بێت، چونكه تا ئه‌و كێشانه به‌رده‌وام بن، ئه‌و رووداوانه‌ش له‌سه‌ر حیسابی یه‌كتر به‌رده‌وام ده‌بن و دواجاریش خه‌ڵك ده‌بێته قوربانی و شاره‌كه‌ش به‌ره‌و نائارامی ده‌ڕوات و دۆخێكی خراپ رووبه‌ڕووی خه‌ڵك ده‌بێته‌وه.
وشه/ تایبه‌ت