له كاتێكدا كابینه‌كه‌ی بایدن له هه‌وڵی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی غه‌زه‌ن، سه‌ركرده‌كه‌ی ئیسرائیل (نه‌ته‌نیاهۆ) بۆ هێرشێكی تر له ناو كه‌رتی غه‌زه گوڕ ده‌خواته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووی ئایار، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كۆتایی به سه‌ردانی حه‌وته‌می هێنا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌لئه‌بیبی به‌ره‌و واشنتن به‌جێهێشت،
نیویۆرك تایمز ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دیدگه‌ی جیاوازی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بڵاو كردووه‌ته‌وه، ڕاپۆرته‌كه به‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، له دوای بینینی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگی ئیسرائیل، بلینكن له‌گه‌ڵ خێزانی ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه دانیشتووه كه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌یان به دیل گیراوه.
بلینکن بەڵێنی داوە کار بۆ ڕاگەیاندی ئاگربەست بکەن
بلینكن به خێزانی بارمته‌كانی گوتووه، هه‌وڵی نوێ هه‌یه بۆ ئازادكردنی دیله‌كان و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، حه‌ماس پێویسته كه‌مترخه‌م نه‌بێت، بلینكن به‌ڵێنی به‌و خێزانانه داوه، هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن به بارمته گیراوه‌كان ئازاد بكه‌ن، بلینكن جیاواز له نه‌ته‌نیاهۆ چووه ناو خۆپێشانده‌ره‌كانی ته‌لئه‌بیب و به‌ڵێنی پێ دان، ئه‌ندامی خێزانه‌كانیان له ژێر چنگی حه‌ماس بهێننه ده‌رێ، بلینكن كارێكی كرد كه نه‌ته‌نیاهۆ نه‌یكردبوو، ئه‌وه‌یش چوونه ناو خۆپێشانده‌رانه له ته‌لئه‌بیب.
به‌مدواییه نه‌ته‌نیاهۆ توندتر بووه و به‌ڵێنی داوه به ئاگربه‌ست و به بێ ئاگربه‌ست هێرش بكاته سه‌ر شاری سنووری ڕه‌فه‌ح، ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌ری ئازادكردنی دیله‌كان له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه كزتر ده‌كات و له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆپێشانده‌ران و خێزانه ئیسرائیلییه‌كان نییه، ئه‌مه‌ریكا پێی وایه هه‌ڕه‌شه‌كردن له حه‌ماس به‌وه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ڕه‌فه‌ح، هانده‌رێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ماس پاڵ بنرێت به‌ره‌و ئازادكردنی دیله‌كان و ئاگربه‌ستێك بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته بێته ئاراوه، به‌ڵام لێدوانی ئاشكرا له‌لایه‌ن نه‌ته‌نیاهۆوه به‌وه‌ی ''له ئه‌گه‌ری ئاگربه‌ست یان نه‌بوونی، ئیسرائیل سووره له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح''، كارێكی هه‌ڵه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل نییه حه‌ماس دیله‌كان لای خۆی بهێڵێته‌وه.
فشاری ناوخۆ بایدن و نەتەنیاهۆی لێک ترازاندووە
فشاره ناوخۆییه‌كانی ناو كابینه‌ی جۆ بایدن و بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له هه‌ردوو وڵات، دوو سه‌رۆكه‌كه‌ی زیاتر له یه‌كتر دوور خستووه‌ته‌وه، له كاتێكدا ڕاوێژكار و كاربه‌ده‌ستانی كابینه‌ی بایدن نه‌خشه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌ییان بۆ بایدن داناوه له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی دیله‌كان له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه، هه‌روه‌ها ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی نێوان سعوودیه و ئیسرائیل و پاشان بنیاتنانه‌وه‌ی كه‌رتی غه‌زه له‌لایه‌ن ڕیازه‌وه، به‌ڵام نه‌ته‌نیاهۆ له‌گه‌ڵ ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی نییه و گفتی داوه به ته‌واوه‌تی كه‌رتی غه‌زه له حه‌ماس پاك بكاته‌وه، كه ئه‌م ئامانجه له‌لایه‌ن به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه خه‌یاڵپڵاوییه و نایه‌ته دی.
ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه ئیسرائیل سه‌ره دیاره‌كانی حه‌ماس له ئۆپراسیۆنی هه‌واڵگریدا له‌ناو به‌رێت و یه‌ك به یه‌ك بیانكوژێت، نه‌ك به هێرشێكی فراوانی وشكانی بۆ سه‌ر شاری ڕه‌فه‌ح كه شوێنی مانه‌وه‌ی زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو سڤیله.
ماتی‌و میله‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی نێوان بلینكن و نه‌ته‌نیاهۆدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ڕوون و ئاشكرا دیدی ئه‌مه‌ریكای گه‌یاندووه به ئیسرائیل، پرسی هێرشكردنه سه‌ر ڕه‌فه‌ح له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كۆتایی پێ هاتووه و نابێت هێرشه‌كه بكرێت.
چه‌ند هۆكارێك هه‌ن كه وا له بایدن ده‌كه‌ن له نه‌ته‌نیاهۆ دوور بكه‌وێته‌وه و پاڵپشتی بۆ ئیسرائیل سنووردار بكات، یه‌كێك له‌و هۆكارانه بریتییه له ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی بایدن كه سه‌ربه بیر و دیدی لیبراڵین، لیبڕاڵه‌كان نایانه‌وێت ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی بێ پایان و بێ مه‌رجی ئیسرائیل بكات و به دروستی نابینن ئیسرائیل هه‌ر كارێكی كرد، ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی لێ بكات، هه‌روه‌ها ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا و جووڵانه‌وه‌ی قوتابیانی ناو كۆلێجه‌كان كه خۆپێشاندانیان له ناو كه‌مپه‌كانی زانكۆ دژی بایدن ده‌ست پێ كردووه، به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌كه و درێژه‌دان به پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل، بۆیه بایدن ناچار كراوه به پاڵپشتیكردنی ئیسرائیل‌دا بچێته‌وه.
بۆ ئەمەریکا بەگژداچوونەوەی چین و ڕووسیا گرنگترێکە لە شەڕ غەزە
یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌ی وایان له بایدن كردووه پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل سنووردار بكات و ڕێگری له نه‌ته‌نیاهۆ بكات بچێته ناو ڕه‌فه‌ح، بریتییه له له‌ده‌ستدانی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، بایدن ده‌یه‌وێت سعوودیه و ئیمارات و هه‌موو وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كه‌نداو و ئه‌فه‌ریقا و ئاسیای له‌گه‌ڵدا بێت بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ڕووسیا و چین، ئه‌گه‌ر بایدن دژی نه‌ته‌نیاهۆ نه‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌وا سعوودیه و وڵاتانی ناوچه‌كه زیاتر خۆیان له چین نزیك ده‌كه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی كۆتاهێنان به شه‌ڕی غه‌زه‌وه ناكۆكی ڕژد هه‌یه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت سعوودیه له بنیاتنانه‌وه‌ی غه‌زه به‌شداری پێ بكه‌ن و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان پێوه‌ندیی خۆیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه، به‌رانبه‌ر به به‌ڵێنێكی ئیسرائیل بۆ كاركردن و هه‌نگاونان به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی، به‌ڵام نه‌ته‌نیاهۆ و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی دژی ئه‌و سیاسه‌ته‌ن.
ئێسته نه‌ته‌نیاهۆ له نێوان دوو به‌رداش گیری خواردووه، یان مل بۆ فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات و ئاگربه‌ست ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌یش وه‌زیره توندڕه‌وه‌كانی ده‌ست له كار ده‌كێشنه‌وه و حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، یان درێژه به شه‌ڕی غه‌زه ده‌دات و ئه‌مه‌ریكا و ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی له خۆی ده‌كات، به‌رانبه‌ر به درێژه‌دان به ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی.