دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو لافاوێكی زۆر توند عومان و ئیماراتی گرته‌وه و زیانی گیانی و مادیی به‌و دوو‌و وڵاته گه‌یاند، له شوێنه‌واری ئه‌و لافاوه له عومان، چاڵێك ده‌ركه‌وت كه دووكه‌ڵی ره‌نگاوڕه‌نگی ده‌رده‌دا، ئه‌وه‌یش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر كرا كه هۆیه‌كه‌ی چی بووه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و چاڵه له ویلایه‌تی سمائیلی عومان له شوێنه‌واری لافاوه‌كه دروست بووه، هاوووڵاتییانی ناوچه‌كه به دیاره‌یه‌كی نامۆ قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه، بۆیه ده‌سته‌ی ژینگه له سه‌ڵته‌نه‌تی عومان هاتووه‌ته سه‌رت خه‌ت و هۆیه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
ده‌سته‌ی ژینگه‌ی عومان بۆ میدیاكان گوتی، ئه‌و دووكه‌ڵه ره‌نگاوڕه‌نگه دیارده‌یه‌كی نامۆ نییه و به‌هۆی لافاوه تونده‌كه بووه، هه‌ر له دوای ته‌واوبوونی لافاوه‌كه به ماوه‌یه‌كی كه‌م، توانیمان چاره‌سه‌ری بكه‌ین.
ده‌سته‌ی ژینگه بۆ هۆكاری دووكه‌ڵه‌كه زیاتر روونی كرده‌وه، به‌هۆی توندیی بارانه‌كه و به‌دوای لافاو، كێشه كه‌وته ناو هێڵی كاره‌بای ژێرزه‌وی و تووشی شۆرت بوو، ده‌ردانی ئه‌و دووكهڵهكهیش له چاڵه‌كه هه‌مان هۆكار بووه، بۆیه كاتێك كاره‌باكه‌مان چاره‌سه‌ر كرد، ئیتر دووكهڵهكهیش نه‌ما و ته‌زووی كاره‌با گه‌ڕایه‌وه بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كه.
به‌هۆی بارانبارینێكی زۆر و ئه‌و لافاوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو رووی له عومان كرد، زیانی زۆری له خه‌ڵكی وڵاته‌كه گه‌یاند كه جیا له زیانه مادییه‌كان، 21 كه‌س له‌و وڵاته گیانیان له ده‌ست دا. چاودێرانیش وه‌ك تسۆنامی له رووداوه‌كه‌یان ده‌ڕوانی.