سزای بكوژی فەیرووز و سناپچییەكانی كە لە شوقە فڕێیان دایە خوارەوە ئاشكرا كرا

:: AM:08:55:21/04/2024 ‌
پارێزەرێك رای دەگەیەنێت، بەپێی یاسا دوای رزگاربوونی ئەو دوو گەنجەی كە فەیرووزیان لە شوقەیەك فڕێدایە خوارەوە، ئەو سناپەی كردوویانە هاندان بێت بۆ كوشتنی ئەو كچە، بەپێی یاسا دەبێت 15 بۆ 20 ساڵ زیندانی بكرێن.

ئەمڕۆ یەكشەم 21ی نیسان، شەهێن رەشید پارێزەر، بە "وشە"ی راگەیاند، خراپی پەروەردە و فڕێدانی كچێك لە شوقە و سناپكردن بە بۆنەی ئازادكردن و كوشتنی لەلای برایەوە، بە هاندان لەلایەن كەسوكاریەوە و شیكردنەوەیەكی كورت و لێكەوتی یاسایی هەیە.

زیاتر گوتی، لە پێش هەموو شتێك پەروەدەی خراپ و پەرتەوازەیی خێزان و لێكترازان و توندتیژی، خاڵی دەستپێكە بۆ سەرەتای كێشەكان، جگە لە سزای توندتیژیی خێزانی بۆ ئەو كەسانەی پاڵنەر و ڕێخۆشكەر بوونە، بۆ هەڵدێرانی هەرزەكارێك كە دەرئەنجام تاوانی كوشتنی لێ كەوتەوە.

باسی لەوەش كرد، فڕێدانی كچێك لە شوقە بەپێی یاسا سزا (الچرب مفچی الی الموت) كوشتن و لێدان كە دەبێتە هۆی مردن، دوو تاوانن كە بە مەبەست و بارودۆخ و ڕێكاری دادگا جیا دەكرێنەوە، ئەو تاوانانە هەن كە مەرجیان بۆ دانراوە، زیندانیكردنی تاهەتایی یان كاتی بە پێی مادەی (٤٠٥) كە باسی كوشتنی بە ئەنقەست دەكات. بارودۆخی قورسكەر هەیە كە لە مادەی (٤٠٦)دا هاتووە، سزاكە دەتوانێت بگاتە سزای لە سێدارەدان مادەی (٤١٠) و سزاكە لە نێوان (١٥-٢٠) ساڵدایە بەپێی بارودۆخەكە.

بە گوتەی ئەو پارێزەرە، سناپكردن ئەگەر ببێتە هۆی كوشتنی كەسێك، جگە لە سزای یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی مۆبایل، ئەوەشیان هەر دەچێتە سزای هاندان و(شروع بالقتل) مادە ٣١ سزا، سوڵح و سەفەح بە یاسا كراوە لە یاسای عێراقی و بە مادە و كۆمەڵێك بڕگە و مەرج هاتووە، بەڵام ئەوەشیان لەم تاوانەدا جێی گومانە و تا ئێستە ناڕوونە چۆن كراوە، ئازادكردنی تاوانباریش مەرجدارە و وا ئاسان نییە، بە تایبەت ئەگەر ببێتە مەترسیی گەورەبوونی كێشە و تاوان.

"حەوت كەس كە بەشدار دەبن لە تاوانی كوشتنی كەسێك، بەڵام تەنیا بكوژ یەك كەسە و ئەویان دەچێتە بواری (جریمە مساههمە)، واتە بەشداربوونی چەند كەسانێك لە یەك تاوان، كە ئەوانەی تر ناتوانن خۆیان بەدەر بكەن لە سزای تاوان، ئەو كەسانە هەموویان هەمان تاوان ئەنجام دەدەن و بارودۆخی توند و قورس لەسەریان ئەژمار دەكرێت، بەپێی پێوەندییان بە بەشداریكردن مادەكانی ٤٧، ٤٨، ٤٩ سزا"، ئەو پارێزەرە وای گوت.



وشە - رامیار جەواد