ژنانی باکوری کوردستان بۆ هاندانی یانەی ئاماد، کە ئێستە ئاستێکی باڵا لە خولی تۆپی پێی یانەکانی تورکیا پێشکەش دەکات، گەیشتنە یاریگا و هانی یانە کوردییەکەیان دەدەن.
بەم دواییە یانەی وەرزشی ئامەد دەستێکی
باڵای هەبووە لە پێشخستنی هەستی ناسیۆنالستیی کوردی لە باکوری کوردستان و ئێستە یانە کوردییەکە بەهۆی ئەو پێشوازییە گەرمەی کوردانی باکورەوە، ئاستێکی باڵا پێشکەش دەکەن و بونەتە ڕەمزی کوردایەتی کوردانی باکور.
لە خولی تۆپی پێی تورکیا، چەندان یانەی بەهێز یاری دەکەن وەک گەلەتەسەڕای و بێشکتاش، ئێستە یانەی ئاماد خۆی خزاندۆتە ناو ئەو یانانەوە، دەیەوێت بگاتە خولی پلەیەکی تورکیا و کوردانی باکور بە گەرموگوڕی پشتیوانی دەکەن.