له ئه‌مه‌ریكا دوو كه‌س ددانیان به‌وه نا كه له ئه‌مه‌ریكاوه دۆلاریان هێناوه‌ته عێراق، پاشان له رێی 20 كه‌سه‌وه بۆ نووسینگه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان گواستووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا به پشتبه‌ستن به كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر بڵاوی كرده‌وه، موزمیل زه‌یدی و عاسم موجته‌با كۆمه‌ڵێك یارمه‌تی داراییان له چوارچێوه‌ی ''خومس'' كه تایبه‌ته به شیعه‌كان و وه‌ك زه‌كات ده‌درێ، كۆ كراوه‌ته‌وه و ویستراوه بگه‌یه‌نرێته یه‌مه‌ن و یارمه‌تیی حووسییه‌كانی پێ بدرێت، به‌ڵام پاره‌كه سه‌ره‌تا بۆ عه‌لی خامنه‌یی گواستراوه‌ته‌وه.
ئه‌و پاره‌یه له ساڵانی 2018 و 2019 به‌قسه‌ی خۆیان، بۆ یارمه‌تی مرۆیی كۆ كراوه‌ته‌وه و سه‌ره‌تا بۆ عێراق و پاشان بۆ ئێران براوه، ئه‌ویش له رێی 25 كه‌س كه به ناوی زیاره‌تی ئیمامانی شیعه له ئێرانه‌وه هاتوونه‌ته عێراق و دواتر پاره‌كه‌یان له‌و دوو ئه‌مه‌ریكییه وه‌رگرتووه و بۆ ئێرانیان بردووه.
دوای چوار ساڵ له به‌رانبه‌ر دادوه‌ر ددانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، دوو كه‌سه‌كه له 18ی ئابی 2020 له هیوستنی تێكساس، به تۆمه‌تی داڕشتنی پلان بۆ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پاره گیراون، وادیاره دوای چوار ساڵ له به‌رانبه‌ر دادوه‌ر ددانیان به تاوانه‌كه‌یان ناوه.
له ساڵی 1995ه‌وه دوای ئه‌و سزایانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه دژی ئێران جێبه‌جێ كرا، گواستنه‌وه‌ی پاره له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ئێران به كارێكی نایاسایی هه‌ژمار كراوه و له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ له ساڵانی 2018 و 2019، ئه‌مه‌ریكا سزای زۆر قورستری به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند.
سه‌رجه‌م ئه‌و سزایانه نه‌یتوانیوه پێش به گواستنه‌وه‌ی دۆلار بۆ ئێران بگرن و له ساڵانی رابردوو، زۆرترین دۆلار له بانكه‌كانی عێراقه‌وه بۆ ئێران گواستراونه‌ته‌وه، بۆیه ماوه‌ی رابردوو ئه‌مه‌ریكا 15 بانكی عێراقی سزا دا.