گیتارێكی ونبوو كه به‌مدواییه دۆزراوه‌ته‌وه و خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری دنیایه، بڕیار دراوه له مانگی مایۆ له زیادكردنێكی ئاشكرادا، بۆ فرۆشتن نمایش بكرێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و گیتاره‌ی كه پێشتر ون بووبوو و به‌مدواییه له به‌ریتانیا دۆزراوه‌ته‌وه، خاوه‌نه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند "جۆن لینۆن- ئه‌ستێره‌ی موزیكی رۆك"ـه كه ئه‌ندامی تیپی موزیكی "بیتلز"ی ئه‌مه‌ریكی بووه. گیتاره‌كه 12 ژێی هه‌یه و له‌ناو ماڵێك له به‌ریتانیا دۆزراوه‌ته‌وه.
بڕیاره خاوه‌نی فرۆشیاره‌كانی گیتاره‌كه له 26ی مایۆ له گازینۆی "هاردرۆك" له نیویۆرك، له‌ڕێی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی بۆ خانه‌كانی زیادكردن، پێشانی بده‌ن. باس له‌وه‌ش كراوه كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و گیتاره به 600 تا 800 هه‌زار دۆلار بێته فرۆشتن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه هونه‌رمه‌ند جۆن لینۆن له ئه‌لبوومی "هێڵپ" ئه‌و گیتاره‌ی ژه‌نیوه.
باس له‌وه كراوه كه كاتێك زانرا ئه‌و گیتاره له به‌ریتانیایه، دامه‌زرێنه‌رانی خانه‌ی "جۆلیان" بۆ زیادكردن له نیویۆرك، ده‌ستبه‌جێ چوونه‌ته به‌ریتانیا و لێكۆڵینه‌وه‌یان له گیتاره‌كه كردووه، ته‌نانه‌ت جانتاكه‌ی گیتاره‌كه‌شیان ده‌ست كه‌وتووه كه ئه‌سڵه‌كه‌یه‌تی و دروستكراوی ئوسترالییه، كاتێك دۆزراوه‌ته‌وه، گیتاره‌كه له شوێنێكی په‌راوێزخراودا فڕێ درابوو.
دواتریش ئاماژه به‌وه دراوه كه گیتاره‌كه وێڕای خاوه‌نداریه‌تیی بۆ جۆن لینۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وه‌یش به‌هاكه‌ی به‌رزتر ده‌كاته‌وه، هاوكات دروستكردنه‌كه‌یشی تایبه‌ته و بایه‌خێكی زۆر تایبه‌تی پێ دراوه.