پێشبینیی بوومەلەرزەیەكی بەهێز دەكرێت

:: PM:10:54:05/05/2024 ‌

لە ماوەی دوایی بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی دنیای هەژاند، ئەگەرچی بە بۆچوونی زانایان ئەستەمە بتوانرێت پێشبینیی بوومەلەرزە بكرێت، هاوكات بوون لەگەڵ وریاكردنەوە لەبارەی روودانیان، فرانك هۆگربیتس، زانا هۆڵەندییەكە بە بەردەوام ناوی لەگەڵ بوومەلەرزەكان دێت و ئەو بە پشتبەستن بە شوێن و جووڵەی ئەستێرەكان پێشبینی روودانی بوومەلەرزە دەكات.

ئەو زانا هۆڵەندییە لە نوێترین وریاكردنەوە ئاماژە بۆ ئەگەری روودانی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە نێوان 8 بۆ 10ی ئەم مانگە دەكات، كاتێك ئەمڕۆ یەكشەم لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، لە 7ی ئەم مانگە هەریەك لە عەتارد و زوهرە دەكەونە سەر یەك هیڵی لەگەڵ ئۆرانۆس راستەوخۆ پێش لەدایكبوونی مانگی نوێ، ئەوەش كۆمەڵێك زەوینلەرزە یان بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە نێوان 8 بۆ 10ی ئەم مانگە دروست دەكات.

لەوكاتەی زۆرینەی زاناكان ئاماژە دەكەن كە بە هیچ شێوەیەك ناتوانرێت پێشبینیی روودانی بوومەلەرزە بە هاوشێوەی باران بكرێت، دوێنێ ئەو زانا هۆڵەندییە ئاماژەی كرد كە سیستمی نوێی وێنەگرتنی بوومەلەرزە ئامادەیە بۆ كاركرد، لەسەر بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.8 مێگاوات كە لە باكوری دوورگەی ئاسنسیۆن لە پاراگوای داوە تاقی كراوەتەوە، ئەو دوای چەند خولەكێك لەو روودانی، ئاماژەی بۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی شەش پلە لە دوورگەی لیتی لە فیلیپین كردبوو.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل