باڵیۆزخانەی فڕەنسا لە عێراق، لە ڕاگەیاندراوێكدا سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێ بۆ سەر كێڵگەی غازی كۆمۆ دەكات و دەڵێت، فڕەنسا هاوسۆزی هەرێمی كوردستانە.
ئەمڕۆ شەموو، 27ی نیسان، باڵوێزخانەی فڕەنسا لە عێراق بڵاوی كردەوە، وڵاتەكەی هاوسۆزی بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت و داوا دەكات كە پێویستە ڕێز لە سەرجەم ژێرخانی وزە بگیرێت، چونكە بۆ بەرژەوەندیی تەواوی كۆمەڵانی خەڵكی عێراق تەرخان دەكرێت.
هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ی ئێواره‌ی 26ی نیسان/ئه‌پریلی 2024 بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر كه چوار كوژراو و پێنج برینداری لێ كه‌وته‌وه، دوای ئه‌وه هات كه پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ به چاودێری ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم پێی وایه، چه‌ند لایه‌نێك له عێراق هه‌ن له‌وكاتی ته‌باییدا دۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌كه‌ن و هێرش بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه له كاتێكدایه پێشتر له 25ی كانوونی دووه‌م/یه‌ناری هه‌مان ساڵ، هێرشێكی تر كرا و به گشتیی له 2022وه‌وه ئه‌وه هه‌شته‌م جاره هێرش ده‌كرێته سه‌ر كۆرمۆر، كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی كاره‌بای كوردستان و پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی غازه.